(سبه‌ی):
موراد قه‌ره‌یلان داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات گوێ له داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بگرن و به چه‌ك وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران نه‌ده‌نه‌وه.
موراد قه‌ره‌یلان, ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌كه‌كه له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی چرا تیڤی له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێم و ته‌قه‌كردن لێیان رایگه‌یاند: خۆپیشاندان مافێكی ئاسایی خه‌ڵكه و رێكخستنی خۆپیشاندانیش نیشانه‌ی هه‌بونی كه‌موكوڕی و نادادیی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
قه‌ره‌یلان ئامۆژگاری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌كات كه به چه‌ك وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران نه‌ده‌نه‌وه و له بری ئه‌وه گوێ له داواكاریه‌كانیان بگرن و خواسته‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن، خه‌ڵكیش گۆڕانكاری ده‌وێت.
ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات، له روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ردا نیوه‌ی ده‌سكه‌وته‌كان له‌ده‌ستدران, بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارێتی (26) ساڵی هه‌رێم بخرێته ژێر پرسیاره‌وه و لێی بكۆڵرێته‌وه كه به كوێ گه‌یشتوه.