“حکومەتی هەرێم سەرپشکی کردوین بۆ ناردنی لیستی موچە بۆ بەغدا”

 

(سبەی):

حكومەتی عێراق داوای لیستی موچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی هەرێم دەكات و وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت سەرپشككراون بۆ ناردنی لیستی وەزارەتەكەیان بۆ بەغدا.

رێكەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ حكومەتی عێراق داوای لیستی موچەی هەردو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی هەرێمی كردوەو ئەنجومەنی وەزیرانیی هەرێمیش سەرپشكی كردون بۆ ئەوەی لیستی موچە رەوانەی بەغدا بكەن و موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكەیان وەربگرن.

وتیشی: “لەئێستادا وەکو وەزارەتی تەندروستی سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستەکانی موچەو ناردنی ناوی پزیشکان و کارمەندانین بۆ بەغدا”.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی تەندروستی هەرێم مانگانە پێویستی بە (50) ملیار دینارە بۆ ئەوەی موچە بەبێ پاشەكەوت دابەشبكات.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە