سه‌باح محه‌مه‌د
مێژوی گۆڕانكارییه ئاشتییەکان راستییه‌كمان نیشان ده‌ده‌ن كه گۆڕینی واقعی گشتی، له سه‌نته‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت نه‌ك له زۆنه‌وه، به‌مانایه‌كی تر، هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی واقع ده‌بێت له پایته‌خته‌وه سه‌رچاوه‌بگرێت پاشان بۆ زۆنه‌كان شۆڕببێته‌وه. واقعی شه‌ڕی ناوخۆ له كوردستاندا، دو زۆنی زه‌رد و سه‌وزی به‌رهه‌مهێنا، زۆنی زه‌رد به ئێستاشه‌وه به‌رده‌وامه و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی (2009)ی په‌رله‌مانی كوردستان، هەرێمی کوردستان و تایبەت زۆنی سه‌وز گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات، ئه‌م زۆنه بو به نیلی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆرینه‌ی ده‌نگی تیادا به‌ده‌ستهێنا، به هه‌ڵبژاردنه‌كانی (2013)ی په‌رله‌مانی كوردستان، و (2014)ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیشه‌وه.
له‌پێناو گۆڕینی ئه‌و واقعه‌ی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر هه‌رێمدا، ده‌بێت واقعی زۆنی زه‌رد كه هه‌ولێر و دهۆك ده‌گرێته‌وه بگۆڕدرێت، سلێمانی ئه‌ركی خۆی له (2009) به‌جێهێنا، به‌ڵام هه‌ولێر و دهۆك وه‌ك خۆی و له‌ژێر هه‌ژمونی پارتیدا ماوه‌ته‌وه. مانه‌وه‌ی زۆنی زه‌رد به‌شێوه‌ی ئێستا ویستی گۆڕانكاری له‌بارده‌بات، و ده‌یكات به سه‌راب، و دۆخه‌كه به جێگیری ده‌مێنێته‌وه.
دروستبونی لیستی تازه له سنوری پارێزگای سلێمانی، نه خزمه‌ت به سلێمانی ده‌كات، نه خزمه‌ت به گۆڕانكاری گشتی ده‌كات، به‌ڵكو ده‌نگی سلێمانی په‌رت ده‌كات، و فه‌وزای ئیداره‌دان له سلێمانی دروست ده‌كات. ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، نه‌وه‌ی نوێ ئامانجیان گۆڕینی دۆخی باوه، ئه‌وا پێویسته ململانێی لۆكاڵی نه‌كه‌ن له سنوری پارێزگای سلێمانی، به‌ڵكو ململانێكان بگوازنه‌وه بۆ سه‌نته‌ر كه بریتیه له هه‌ولێر، پایته‌خت چه‌قی گۆڕانكارییه.
به ئامانجی به‌دیهێنانی گۆڕانكاری گشتی، پێشنیارده‌كه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مه‌ودوا خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی بگوازێته‌وه بۆ هه‌ولێر، له‌پایته‌خت درێژه به كار‌و چالاكی سیاسی خۆیان بده‌ن، و فۆكه‌سی راگه‌یاندن بخه‌نه سه‌ر هه‌ولێرو دهۆك. قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریی كه مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رگرتوه له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، باره‌گای فه‌رمی له هه‌ولێر بكاته‌وه، و له‌وێوه ده‌ست به جموجۆڵه سیاسییه‌كانی بكات و بەهەمان شێوە ئەوانەی دیکەش. به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانی سلێمانی له‌لایه‌ن هه‌ر بزوتنه‌وه و حزب و لیست و قه‌واره‌یه‌ك بێت، به‌ته‌نها هه‌وێن و داینه‌مۆی گۆڕانكاری نیه، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی هه‌ولێر و بادینانی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، جێهێشتی ئه‌م دو ناوچه‌یه بۆ پارتی زامنی مانه‌وه‌ی دۆخی ئێستایه، زۆرینه‌ی ده‌نگ ته‌نها به سلێمانی مه‌یسه‌ر نابێت، و حوكمڕانی ناگۆڕێت. به‌گشتی ئه‌م چوار لایه‌نه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و دیموكراسیانه، ده‌توانن كۆتایی به حوكمڕانی پارتی و یه‌كێتی بهێنن، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك یان لیستێكی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌م به‌ره‌یه پاڵپشتی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیشیان به‌هێزتره له‌به‌ره‌ی پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتو، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و خیانه‌تی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر.