(سبەی):
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڕیاریدا هه‌لێكی تر بداته گاریس به‌یڵ‌و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌ریزه‌كانیدا بیهێڵێته‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید متمانه به گاریس به‌یڵ ده‌به‌خشێته‌وه‌و له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداری نابێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی مۆندۆ، ئیداره‌ی ریاڵ مه‌درید دوا هه‌ل به به‌یڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات‌و تا كۆتایی وه‌رز ده‌یهێڵنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی ده‌ده‌ن.
گاریس به‌یڵ له‌ساڵی (2013) له‌یانه‌ی تۆتنهامه‌وه رویكرده یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانیه‌وه نه‌یتوانی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره ده‌ربكه‌وێت‌و له‌ئێستاشدا خاوه‌نی گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید كه تاكو ساڵی (2021) ده‌خایه‌نێت.