(سبەی):
له سالی (2017)دا (81) رۆژنامه‌نوس له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌وانیدا له سه‌رانسه‌ری جیهان كوژراون و رێژه‌ی توندوتیژی و ته‌نگپێهه‌ڵچنین به رۆژنامه‌نوسان زیادی كردوه.
به‌پێی راپۆرتێكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نوسان، مه‌كسیك له‌سه‌ر ئاستی جیهان مه‌ترسیدارترین وڵاته بۆ رۆژنامه‌نوسان و هه‌روه‌ها توركیاش بوه‌تە زیندان بۆ رۆژنامه‌نوسان.
راپۆرته‌كه ئاماژەی بەوە کردوە کە ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی ئه‌مساڵ كوژراون، به‌شێوه‌ی ئه‌نقه‌ست له روداوی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و شه‌ڕی دو به‌ره‌دا كراونه‌ته ئامانج.
ئه‌نتۆنی بیلانگه‌ر، ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نوسان وتویەتی: توندوتیژی له وڵاتانی وه‌كو مه‌كسیك و هندستان و سوریا ده‌بینین، كاتێك تۆماری خۆمان هه‌بێ و بابه‌ته‌كه زۆر بایه‌خدار ده‌بێت، له‌مساڵدا (81) كوژراومان هه‌یه، کە (72) پیاون و (8) ژنن.
وتیشی: ژماره‌یه‌كی زۆر لەرۆژنامه‌نوسان له زینداندان کە ژمارەیان (250) رۆژنامه‌نوسە و یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه له توركیان، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه كه جه‌ماوه‌ری لی ئاگادار بكه‌ینه‌وه، توركیا له بیر ناكرێت چونكه گرنگترین و بایه‌خدارترین زیندانی رۆژنامه‌نوسان بوه له‌مساڵدا و (160) رۆژنامه‌نوسی زیندانكراوی هه‌یه.