گەشتوگوزار: لە دوای ریفراندۆمەوە كەرتی گەشتیاری داتەپی

نادر روستى

(سبەى):

وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێم زانیارى لەسەر ژمارەى گەشتیاران بۆ هەرێم رادەگەیەنێت و دەڵێت:”لە دوای ریفراندۆمەوە كەرتی گەشتیاری داتەپی”.

نادر رۆستی، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت؛ لە ساڵى (2017)دا تا مانگی نۆ واتە پێش ئەنجامدانى ریفراندۆم دو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان كردوە و ئەو ژمارە زۆرەش لەسەروی پێشبینیەكانەوە بو، بەڵام ئەوە دەخاتەڕو؛ دوای مانگی نۆی ئەمساڵ كە ریفراندۆمەكەی هەرێمی تێدا بەڕێوەچو، كەرتی گەشتیاری هەرێم داتەپی.

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆى بریارى تاک لایەنە و ئەنجامدانى ریفراندۆم هەرێمى قەیرانەکانى هەرێم زیادتر بون و زیان بەر زۆربەى کەرتەکان کەوت بەتایبەت کەرتى گەشتیارى ئەوەش بەهۆى ئەو رێوشوێنانەى لە خاڵە سنوریەکان گیرانە بەر و حکومەتى ناوەند گەشتى راستەوخۆى نێودەوڵەتى لە فڕۆکەخانەکانى هەرێمەوە قەدەغەکرد.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە