(سبەی):
ساڵی (2017) كورد خاكی ناوچه دابڕێندراوه‌كان و ئاوی زێی بچوك و دو سه‌ركرده‌ی دیاری له‌ده‌ستدا، لەم راپۆرتەدا گرنگترین روداوه ناوخۆیه‌كانی هه‌رێمی کوردستان ساڵی (2017) خراوەتەڕو:
مانگی كانونی دوه‌م
رۆژی (7) ی كانونی دوه‌م بن عه‌لی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی كرد
رۆژی (10)ی كانونی دوه‌م له بازگه‌ی پردێ رێگری لە عه‌لی حه‌مه ساڵح و سۆران عومه‌ر ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان كرا سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن
مانگی شوبات
رۆژی (11)ی شوبات مایكڵ فاڵون وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
رۆژی (25)ی شوبات شیفا گه‌ردی رۆژنامه‌نوس له موسڵ شه‌هیدكرا
مانگی ئازار
(12)ی ئازار لایه‌نه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگاكه رێككه‌وتن
(12)ی ئازار نوسه‌ری دیاری كورد محه‌مه‌د مه‌لا عه‌بدولكریمی موده‌ریس كۆچی دوایی كرد
(17)ی ئازار خاتو شوعله عه‌لی هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا له سلێمانی كۆچی دوایی كرد
مانگی نیسان
رۆژی (22)ی نیسان سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی كۆبونەوه
رۆژی (24)ی نیسان وه‌فدێكی ره‌وتی سه‌در به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د سه‌در برازای موقته‌دا سه‌در له سلێمانی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد
مانگی ئایار
رۆژی یەکی ئایار د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی کرێکارانه‌وه رایگه‌یاند: كرێكاران مافی خۆیانه توڕه‌بن له‌م حكومه‌ته شكستخواردوه
رۆژی (2)ی ئایار سه‌ردار قادر له‌بری پارێزگاری سلێمانی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
رۆژی (7)ی ئایار عومه‌ر خدر سورچی سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران كۆچی دوایی كرد
رۆژی (9)ی ئایار سۆران سه‌قزی راگه‌یاندنكار له روداوێكی ته‌مومژاویدا له هه‌ولێر كوژرا
رۆژی (13)ی ئایار نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركرده‌ی نیو سه‌ده خه‌باتی گه‌لی كورد دوای ماوەیەک وەرگرتنی چارەسەر لەلەندەوە گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان
رۆژی (19)ی ئایار نه‌وشیروان مسته‌فا لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد و رۆژی دواتر لە مەراسیمێکی گەورەی جەماوەریدا لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەخاکسپێردرا.
رۆژی (29)ی ئایار هێزه‌كانی پارتی له بازگه‌ی پردێ رێگرییان له كه‌مئه‌ندامان كرد بچنه هه‌ولێر بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
رۆژی (31)ی ئایار عه‌زیز محه‌مه‌د سكرتێری پێشوتری حزبی شیوعی عێراق كۆچی دوایی كرد
مانگی حوزه‌یران
رۆژی (7)ی حوزه‌یران ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی سیاسی هه‌رێم بڕیاریاندا ریفراندۆم له هه‌رێم بكه‌ن
رۆژی (18)ی حوزه‌یران پێشمه‌رگه هێرشێكی خۆكوژی گه‌وره‌ی داعشی له خورماتو تێك‌شكاند
رۆژی (20)ی حوزیران هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر مه‌سعود عه‌بدولخالقیان ده‌ستگیركرد
رۆژی (27)ی حوزه‌یران ئێران ئاوی زێی بچوكی گرته‌وه
مانگی ته‌مموز
رۆژی (11)ی ته‌مموز مه‌لالا یوسفزای ئه‌و كچه ئه‌فغانییه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌رگرت سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی كرد
رۆژی (25)ی ته‌مموز جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خانه‌ی راپه‌راندن و رێكخه‌ری گشتی هه‌ڵبژارد
مانگی ئاب
رۆژی (10)ی ئاب گڵكۆی رۆژنامه‌نوسی تیرۆركرا‌و سه‌رده‌شت عوسمان له گۆڕستانی گوندی گردعازه‌بان له هه‌ولێر شكێندرا
رۆژی (20)ی ئاب په‌رله‌مانتار فه‌رهاد سه‌نگاوی له سلێمانی رفێندرا
رۆژی (21)ی ئاب وه‌فدێكی پارتی له سلێمانی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد
رۆژی (22)ی ئاب جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا بۆ پرسی دواخستنی ریفراندۆم سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد
رۆژی (23)ی ئاب مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد
رۆژی (26)ی ئاب، جان ئێف لودریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و فلۆرانس بارلی وه‌زیری به‌رگری بۆ دواخستنی ریفراندۆم گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان
رۆژی (29)ی ئاب ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاریدا به‌شداری ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم بكات
مانگی ئه‌یلول
رۆژی (11)ی ئه‌یلول جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی چوه ئه‌ڵمانیا
رۆژی (14)ی ئه‌یلول وه‌فدێكی ئه‌مەریكا ئه‌ڵته‌رناتیڤی ریفراندۆمی دایه دەسەڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان
رۆژی (15)ی ئه‌یلول دوای نزیکەی دو ساڵ لە داخستنی، پارتی و هاوبه‌شه‌كانی ده‌رگای په‌رله‌مانیان به‌ناوی كاراكردنه‌وه‌یه‌وه كرده‌وه
رۆژی (21) ئه‌یلول ئیمانوێل ماكرون سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتیه‌وه كرد و داوای لێ‌كرد ریفراندۆم دوابخات
رۆژی (25)ی ئه‌یلول ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چو
رۆژی (30) ئه‌یلول فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
مانگی تشرینی یه‌كه‌م
رۆژی (2) تشرینی یه‌كه‌م به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری پێشوی یه‌كێتی قه‌واره‌یه‌كی نوێی راگه‌یاند
رۆژی (3)ی تشرینی یه‌كه‌م جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق له ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد
رۆژی (10)ی تشرینی یه‌كه‌م كه‌ریم زه‌ند مێژونوسی دیاری كورد كۆچی دوایی كرد
رۆژی (16)ی تشرینی یه‌كه‌م سوپای عێراق هێرشی بۆ كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌دابڕێندراوه‌كان ده‌ست پێكرد و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌بێ به‌رگریه‌كی ئه‌وتۆ كشانه‌وه و (51%)ی خاکی هەرێمی کوردستان لەدەستدرا.
مانگی تشرینی دوه‌م
شه‌وی (11)ی مانگی تشرینی دوه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و زیانی به ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان گه‌یاند
مانگی كانونی یه‌كه‌م
رۆژی (5)ی كانونی یه‌كه‌م د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری نوێی سلێمانی ده‌ستبه‌كاربو
رۆژی (16)ی كانونی یه‌كه‌م خۆپیشاندان له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستی پێكرد دواتر چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی تری گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر شه‌هیدبون
رۆژی (20)ی كانونی یه‌كه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان لەکابینەی هەشتی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كشانه‌وه
رۆژی (26) كانونی یه‌كه‌م د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه