(سبەی):
سه‌رۆك كۆماری ئێران وه‌ڵامی ئه‌و وڵاتانه ده‌داته‌وه، كه پشتیوانیی خۆیان بۆ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ربڕیوه و به‌ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی ناوده‌بات.
حه‌سه‌ن رۆحانی له وته‌یه‌كدا له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ و خۆپیشاندانه‌كانی وڵاتەکەی رێكخرابوو رایگه‌یاند؛ ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕن، بۆیه ئه‌وان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بڕیار له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان ده‌ده‌ن.
ئاژانسی ئێرنا له زاری رۆحانییه‌وه بڵاوی كردوەته‌وه، ئه‌و وڵات و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ وا خۆیان پیشان ده‌ده‌ن كه به‌رگریی له گه‌لی ئێران ده‌كه‌ن، پێشتر خەڵکی ئێرانیان به تیرۆریست ناوزه‌ند كردوه، بۆیه ئه‌وانه بۆیان نییه فرمێسكی درۆیینه بۆ گه‌لی ئێران بڕێژن.
سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئێرانی گرتوه‌ته‌وه، رۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، له‌گه‌ڵ خەڵکی ئێران بۆخۆیان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.