باجى تابلۆی دوكان و بینا و فڕێدانى خاشاک وەردەگیرێت

(سبەى):

حكومەتی هەرێم خشتەی وەرگرتنی باج و رسومات و كرێی خۆڵ و خاشاك بڵاو دەكاتەوە و بۆ لەمەودواش كرێی مانگانە و ساڵانە لە تابلۆی سەر دوكان و ماڵ و شوێنە گشتیەكان وەردەگرێت.

بەپێى بڕیاری ژمارە (126)ی حكومەتی هەرێم كە لە (29)ى كانونی یەكەمی (2017) لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، حكومەتی هەرێم باج و رسوماتی سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی دیاریكردوە و بەهەماهەنگی و رێكکەوتن لە نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی شارەوانی دیاریكراون و ئەنجومەنی وەزیرانیش پەسەندی كردوە.

بەپێی خشتەكان؛ چەندین خزمەتگوزاری رسوماتیان لەسەر دانراوە لەوانە تابلۆی سەر دوكان و ریكلامی سەر بیناو تابلۆی سەر شەقامە سەرەكیەكان لەناو شار و دەرەوەی شار و كرێی فڕێدانی خۆڵ و خاشاكیش بەپێی پیشەكان پۆلێن كراوە و لە پێنج هەزارەوە بۆ (75) هەزار دیناری مانگانە دانراوە.

ئەنجومەنی وەزیران هۆشداریداوە لە ئەگەری پێنەدانی باج و رسوماتەكان، هەروەک شارەوانی بەپێی یاسای داهاتی شارەوانیەكان مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیكاردا دەكات.

بەوپێیە دەبێت هاوڵاتییان و دوکانداران و خاوەن کۆمپانیا و باڵەخانەکان ئەو باجانە بدەن لەکاتى جێبەجێکردنیدا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە