(سبەی):
فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، داواده‌كات به‌زوترین كات سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن بۆ لێپرسینه‌وه.
ئاری عه‌بدولله‌تیف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ پێویستە به‌زوترین كات، سه‌رۆكی حکومەت و جێگرەکەی بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن بۆ لێپرسینه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسن له‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی ئێستا هاوڵاتیانی هه‌رێم و موچه خۆرانی تێدایه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی داواشده‌كات قۆرخكاری سه‌ر په‌رله‌مان و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵبگیرێن و كۆتایی به سته‌مكاری حزبی بهێنرێت و به‌زوترین كات په‌رله‌مان كۆبێته‌وه بۆ پێداچونه‌وه به لیستی خانه‌نشینان و بندیواران و دو موچه و سێ موچه‌یی.