عەبادی: داهاتی نەوتی سێ مانگی رابردوی هەرێم دو ترلیۆن دینار بوە

(سبەی):

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ داهاتی نەوتی سێ مانگی رابردوی هەرێمی کوردستان دو ترلیۆن دینار بوە ودەشڵێت: کێشەی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمدا هەیە.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لە بەغدا رایگەیاند؛ بەرپرسانی هەرێم تەنها لەرێگەی فرۆشتنی نەوتەوە زیاتر لە رێژەی (80٪)ی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان دەست دەکەوێت.

وتیشی: تەنها داهاتی سێ مانگی رابردوی فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، دو ترلیۆن دینار بوە.

سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانیش، عەبادی رونیکردەوە، “کێشە لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە بۆیە نەیانتوانیوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدەن”.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە