(سبه‌ی):
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عه‌لائه‌دین عه‌بدولمه‌قسود یه‌كێك له به‌رپرسانی به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك كوژرا.
ئه‌فراسیاو كامیل وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك به تۆڕی میدیای گۆڕانی راگه‌یاند: له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری شاری كه‌ركوك، له هێرشێكدا له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه، عه‌لائه‌دین عه‌بدولمه‌قسود به‌رپرسی به‌ره‌ی توركمانیی گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ر دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ده‌ستبه‌جێ كوژراوه.
وتیشی: دوای روداوه‌كه هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و سه‌رقاڵی سه‌ره‌داو و دۆزینه‌وه‌ی بكوژانن.
هه‌فته‌ی رابردوش دو كارمه‌ندی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق له كه‌ركوك كوژران و پۆلیسی دژه‌تیرۆری عێراقیش كه دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوكیان به‌ده‌سته رایگه‌یاند: روداوه‌كه تاوان بوه نه‌ك تیرۆر.