(سبەی):
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ئێستا له كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كشاوه‌ته‌وه و هه‌وڵی دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن ده‌دات، پێشتر چوار ساڵی ئه‌زمونی كاری ئۆپۆزسیۆن بونی هه‌یه، سه‌رباری ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌ی كرداری له‌ڕێگه‌ی به‌شداری كردنیه‌وه له كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمدا، برینه‌كانی جه‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ستنیشان كردوه، ئێستا كه گۆڕان له حكومه‌ت كشاوه‌ته‌وه، پرسیارێك كه ده‌بێت وه‌ڵامبدرێته‌وه ئه‌وه‌یه گۆڕان بۆچی به‌شداری حكومه‌تی كرد؟
دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه، دواجار بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاریدا به‌شداری له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات.
رۆژی (17)ی نیسانی ساڵی (2014) بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شتەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رایگشتی ئاشكراكرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمدا (16) پۆستی وه‌رگرت به‌مشێوه‌یه:
* 4 وه‌زیر
* 1 سه‌رۆكی ده‌سته
* 2 بریكاری وه‌زاره‌ت
* 2 راوێژكار
* 6 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
* 1 نوێنه‌ری حكومه‌ت له ده‌ره‌وه
رێككه‌وتنی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی هه‌شت بو، به‌ڵام پارتی رێگریكرد له به‌رده‌وامبونی نوێنه‌ره‌كانی گۆڕان له حكومه‌ت، به‌وشێوه‌یه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نیا ماوه‌ی ساڵێك و سێ مانگ به‌شێوه‌ی كرداری به‌شداری له كابینه‌ی هه‌شتدا كرد.
چه‌ند هۆكارێك هه‌بون كه پارتی دیموكراتی كوردستانیان ناچار كرد رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شت پێشێل بكات، ده‌توانرێت گرنگترین ئه‌و هۆكارانه له‌م خاڵانه‌دا كورت بكرێته‌وه:
یه‌كه‌م: ده‌ستبردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
دوه‌م: به‌رده‌وامبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتن له‌ئه‌دای كاری حكومه‌ت
سێیه‌م: سوربونی نوێنه‌ره‌كانی گۆڕان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی چاكسازی له كابینه‌ی هه‌شتدا
چواره‌م: تێگه‌یشتی هه‌ڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له دروشمی “چوار ساڵ ئارامی”ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
پێنجه‌م: تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی سه‌رۆكی كابینه‌ی هه‌شت له بێده‌نگكردنی گۆڕان له‌ڕێگه‌ی راكێشانی بۆ ناو حكومه‌ت
شه‌شه‌م: پارتی له رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بنه‌مای شه‌راكه‌تی له‌سه‌ر هه‌ردو ئاستی بڕیاری سیاسی و ئیستیحقاقی پۆسته‌كان پێشێلكرد
حه‌وته‌م: پاشه‌كشێی پارتی له رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان سه‌باره‌ت به كاراكردنی رۆڵی په‌رله‌مان
هه‌شته‌م: بڕیاربو ئیستیحقاقی گۆڕان له حكومه‌ت به‌ڕێژه‌ی (24%) بێت، به‌ڵام به‌شداریی گۆڕان به‌رێژه‌ی (5%) بو.
سه‌رباری ئه‌مانه، چه‌ند خاڵێك هه‌بون كه گۆڕان به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كردنه‌وه، ئه‌مه بۆ پارتی جێگای قبوڵكردن نه‌بو له‌وانه:
* سوربونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر گۆڕینی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی بۆ سیستمی پەرلەمانی
* ره‌تكردنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی دو ساڵی دیکە بۆ مه‌سعود بارزانی
* سوربونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی گۆڕان له‌سه‌ر كاراكردنی رۆڵی یاسادانان و چاودێركردنی حكومه‌ت
* ناڕه‌زایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سیاسه‌تی نه‌وت و دارایی هه‌رێمی كوردستان
به‌ر له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری كابینه‌ی هه‌شت بكات، حكومه‌ت دو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزار بو، كاتێك گۆڕان به‌شداری كرد، سه‌رباری شه‌ڕی داعش موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی خۆیدا دابه‌شده‌كرا و هیچ موچه‌یه‌ك دوانه‌كه‌وت، ره‌نگه ئه‌وه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه بێت كه پارتی رێگری له وه‌زیره‌كانی گۆڕان كرد، چونكه دوای دورخستنه‌وه‌ی گۆڕان، حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێی موچه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا سه‌پاند كه گۆڕان پێشتر دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌كرد.