(سبەی):
دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ره‌وه وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی كۆریای باكور ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: منیش چه‌كی ئه‌تۆمیم هه‌یه، به‌ڵام له‌وه‌ی تۆ گه‌وره تر و به‌هێزتره.
دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمەریکا، له تویتێكدا وه‌ڵامی كیم جۆن ئونی سەرۆکی باکور دەداتەوە و دەڵێت: سه‌رۆكی كۆریای باكور باسی له‌وه‌كردوه كه دوگمه‌ی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌ر مێزی نوسینگه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام كه‌سێك له رژێمه لاواز و برسییه‌كه‌ی هه‌یه ئاگاداری بكاته‌وه له‌وه‌ی كه منیش چه‌كی ئه‌تۆمیم هه‌یه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی من زۆر له‌وه‌ی ئه‌و گه‌وره‌تر و به‌هێزتره.
تره‌مپ نوسیویه‌تی: دوگمه‌ی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی من كارده‌كات، ئه‌وه‌ش وه‌ك ته‌نزێك بۆ گاڵته‌كردن به توانا سه‌ربازییه‌كانی كۆریای باكور.
تویتەکەی ترەمپ دوای ئه‌وه‌دێت کە كیم جۆن ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێوه رایگه‌یاندبو؛ وڵاته‌كه‌ی بوەتە خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و دوگمه‌ی كارپێكردنه‌كه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر مێزی نوسینگه‌كه‌یه‌تی.