(سبەی):
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشکرای دەکەن؛ رۆیشتنی فلیپ كۆتینیۆ بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یه‌كلابوەته‌وه و دوای یارییه‌كه‌ی لیڤانتی به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئیمزا ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه؛ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستێكی به‌بڕی (150) ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی لیڤه‌رپوڵ كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌یه‌وه كۆتینیۆی ده‌ستبكه‌وێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی مۆندۆ، به‌رشه‌لۆنه سه‌ره‌تا (110) ملیۆن یۆرۆ ده‌داته لیڤه‌رپول و دواتر له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی ئاستی به‌رز له‌لایه‌ن یاریزانه‌كه‌وه (40) ملیۆن یۆری دیكه‌ی پێده‌دا.
مۆندۆ ئاشكرای كردوه؛ كۆتینیۆ دوا رۆژه‌كانی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ به‌سه‌رده‌بات و له‌پێناو رۆیشتنی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه قوربانی به چامپیۆنس لیگ ده‌دات، چونكه ئه‌و یاریزانه ناتوانێت له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا یاری بۆ بلاوگرانا بكات.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە؛ دوای یارییه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر لیڤانتی گرێبه‌ستی كۆتینیۆ راده‌گه‌یه‌نرێت.