(سبەی):
ئارام شێخ محمه‌د، هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردستانییەکان رادەگەیەنێتکە به‌بێ هه‌ڵگرتنی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی باس له‌دیاری كردنی چاره‌نوسی كه‌ركوك ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، ده‌نگ به‌یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ناده‌ن و به‌هۆی تێبێنیه‌كانیان له‌سه‌ر بودجه بایكۆتی دانیشتی په‌رله‌مانیان كردوه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ئارام شێخ محمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كان و ئه‌ندامانی كورد له لیژنه‌ی دارایی پەرلەمان كۆبۆوه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بو به‌پرسی ناوچه دابڕاوه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و پرۆژ یاسای بودجه‌ی ساڵی (2018).
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقی بۆ ئاماده‌بوان رونكرده‌وه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چو و رایگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگری یه‌كه‌می راگه‌یاندوه فراكسیۆنه كوردییه‌كان ئاماده‌نین ده‌نگ به یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بده‌ن ئه‌گه‌ر بڕگه‌ی سێیه‌می ماده‌ی (37)ی پڕۆژه یاساكه هه‌ڵنه‌گیرێت كه داوا ده‌كات چاره‌نوسی كه‌ركوك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه دیاری بكرێت و به‌ده‌نگدان یه‌كلابكرێته‌وه، كه دیاره كورد كه‌منیه‌یه له‌په‌رله‌مان و مافه‌كانی پێشێل ده‌كرێت، وتیشی :”ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین پرسی شاره‌كه به‌پێی سیاقه ده‌ستورییه‌كان یه‌كلابكرێته‌وه”.
سەبارەت بە پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی (2018)، دوای تاتوێ كردنی سه‌رنج و تێبێنیه‌كان له‌سه‌ر پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كورد له‌لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ئارام شێخ محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پاراستنی به‌ركه‌وته‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌شه بودجه‌ی عێراق و دابه‌شكردنی به‌شێوه‌یه‌كی دادوه‌رانه و دورخستنه‌وه‌ی له‌ململانێ سیاسییه‌كان، مه‌رجی سه‌ره‌كی به‌دیهێنانی بنه‌ماكانی هاوڵاتی بونه و به‌گرنگی ده‌زانین له‌م قۆناغه‌دا به‌غدا پابەندە داراییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیانی هه‌رێم جێبه‌جێ بكات و كۆتایی به‌دۆخی ناهه‌مواری خه‌ڵك بێنێت.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، به‌گرنگی زانی به‌رپرسانی هه‌رێم ته‌واوی پابه‌ندبونه فیدراڵییەکانی سه‌رشانیان جێبه‌جێبكه‌ن و هیچ پاساوێك نه‌ده‌نه به‌غدا بۆ درێژه‌دان به‌و دۆخه، هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوان بڕیاریاندا دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بایكۆت بكه‌ن به‌هۆی سه‌رنج و تێبێنیه‌كانیان له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان.