(سبەی):
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، ئاشکرای کرد؛ پرۆسه‌ی وردبینی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كرێت و حكومه‌ت پابه‌نده به پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی راسته‌قینه.
سه‌عد حه‌دیسی، وتەبێژی نوسینگەی سەرۆک وەزیران و وتەبێژی حکومەتی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه؛ موچه بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه دابین ده‌كه‌ن كه له فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومیدا ده‌وام ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی راسته‌قینه و شایسته نین كه خزمه‌تی حیزبی یان سیاسیان هه‌یه و له فه‌رمانگه‌ی حكومیدا ده‌وام ناكه‌ن.
جه‌ختی كردوه‌ته‌وه؛ وه‌كو حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌وڵده‌ده‌ن و پابه‌ندن به دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌كو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق.
بەوتەی سەعد حەدیسی؛ دوای پرۆسه‌ی وردبینی شێوازی گه‌یاندنی موچه‌كه دیاری ده‌كه‌ن کە ئەوەش ئێستا جێی مشتومڕه ئایا بدرێته پارێزگاكان به راسته‌وخۆ یان حكومه‌تی ناوه‌ندی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمدا موچه دابه‌ش بكات، هه‌مو ئه‌وانه له‌دوای كۆبونه‌وه و دانیشتنه ته‌كنیكییه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.