(سبەی):
بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرت له‌باره‌ی داهاتی نه‌وت ده‌خاته به‌رده‌م حكومه‌ت
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتێك له‌باره‌ی داهاتی نه‌وت ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (تۆڕی میدیای گۆڕان) ئه‌و راپۆرته‌ی كه كۆمپانیای دیلۆیت ئاماده‌ی كردوه و له كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌تدا ده‌خوێندرێته‌وه، تایبه‌ت به وردبینی له داهاتی نه‌وت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردودا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی وت: راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای دیلۆیت پێكهاتوه له خشته‌یه‌ك كه زیاتر له (30) زانیاری تێدایه له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی (2016) حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵدا كرد به‌مه‌به‌ستی وردبینیكردن له داهاتی نه‌وت، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرت له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت ده‌خاته‌به‌رده‌م حكومه‌ت.