(سبەی):
له‌چوارچێوه‌ی دیاریكردنی باشترین كاره‌كانی ساڵی رابردو، له ئه‌مەریكا فیلمی (له‌دی بێرد) وه‌ك باشترین فیلمی ساڵی (2017) دیاریكرا.
كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی بۆ ره‌خنه‌گرانی بواری سینه‌ما ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی بۆ باشترینه‌كانی ساڵی رابردو ئه‌نجامدا و فیلمی له‌یدی بێرد چه‌ند خه‌ڵاتێكی ئاهه‌نگه‌كه‌ی برده‌وه.
فیلمه‌كه وه‌ك باشترین فیلمی ساڵی (2017) دیاریكرا و خه‌ڵاتی پێبه‌خشرا، هه‌روه‌ها خانمه هونه‌رمه‌ند گریتا گێروگ كه كاری نوسینی سیناریۆ و ده‌رهێنانی فیلمه‌كه‌ی ئه‌نجامدابو، توانی هه‌ردو خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین سیناریۆ به‌رێته‌وه.
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ژیانی كچه خوێندكارێكی قۆناغی ئاماده‌یی ده‌كات كه ده‌یه‌وێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شێوازه رۆتینییه بژی كه دایكی بۆی دیاری ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دایكی له كێشه‌دایه و توشی چه‌ندین كێشه و سه‌ركێشی ده‌بێت.
كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی بۆ ره‌خنه‌گرانی بواری سینه‌ما باره‌گاكه‌ی له شاری نیویۆركه و ساڵی (1966) دامه‌زراوه، له‌م سه‌ندیكایه‌دا (60) ره‌خنه‌گری دیاری ئه‌مەریكی ئه‌ندامن كه ساڵانه باشترین كاره سینه‌ماییه‌كان دیاری ده‌كه‌ن.