(سبەی):
پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئاشكرای ده‌كه‌ن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشار و سترێسه زۆره‌ی له كۆتایی رۆژێكی پڕ له جه‌نجاڵی و كاركردن توشمان ده‌بێت، پێویسته گرنكی به خواردنی چه‌ند خۆراكێك بده‌ین.
سایتی بوڵدسكای كه ماڵپه‌ڕێكه گرنگی به بابه‌ته ته‌ندروستیه‌كان ده‌دات له هه‌واڵێكیدا باسی له‌وه كردوه، خواردنی هێلكه‌و په‌تاته‌ی شیرین و شۆفان و چای سه‌وز و سپێناخ مۆز هێز بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گێڕنه‌وه و یارمه‌تی ده‌ده‌ن تا به‌سه‌ر هه‌ستی بێتاقه‌تی و بێزاریدا زاڵێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه یه‌كێك له‌و جۆره خۆراكانه كه رەنگە زۆربه‌مان رۆژانه حه‌ز به خواردنی بكه‌ین چه‌ره‌ساته، چه‌ره‌ساته‌كانیش سودیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بێزاری و بێتاقه‌تی مرۆڤ و هه‌وره‌ها هه‌ستی برسێتی كه‌مده‌كه‌نه‌وه، بۆیه رۆژانه خواردنی بڕێك له چه‌ره‌ساته‌كانی وه‌كو باده‌م و گوێز وفستق و مێوژ و گازۆ و بوندوق و تۆیی كوله‌كه زۆر گرنگه بۆ له‌ش و باشتره له لیستی خواردنی رۆژانه‌دا بونیان هه‌بێت.