(سبەی):
پاولۆ دیبالای هێرشبه‌ری یانه یۆڤانتۆس توشی پێكان هاتوه و زیاتر له مانگێك له یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه، بەوهۆیه‌شه‌وه ناتوانێت به‌رامبه‌ر تۆتنهام یاریی رۆیشتن ئه‌نجامبدات.
له یاریی رابردوی یۆڤانتۆس به‌رامبه‌ر كالیاری له خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا، دیبالا توشی گرژبونی ماسولكه‌كانی رانی هات، بۆیه به ناچاری داوای گۆڕانكاری كرد له ئالێگری راهێنه‌ری.
دوای ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكییه‌كان، ده‌ركه‌وتوه بۆ چاكبونه‌وه‌ی له‌و پێكانه دیبالا پێویستی به پشودان هه‌یه له ماوه‌ی (30 بۆ 40) رۆژ، به‌مهۆیه‌شه‌وه ناتوانێت له یاریی رۆیشتنی قۆناغی (16)ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، به‌رامبه‌ر یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی یاریی بكات، چونكه چه‌ند رۆژێك پێش واده‌ی چاكبونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه، یارییه‌كه ئه‌نجامده‌درێت.
له خولی ناوخۆیشدا دیبالا ناتوانێت به‌رامبه‌ر جه‌نه‌وا و كیڤۆ پیرۆنا و ساسولۆ فیۆرێنتینا ناتوانێت به‌شداری بكات.