شەیما جەمال
پڕۆسه‌ی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه تا ئێستا به سه‌دان قه‌یران و گه‌نده‌ڵی تێپه‌ڕیوه و به‌رده‌وام حكومه‌ت قسەی لەسەر چاكسازی کردوە، به‌ڵام هه‌نگاوی جدی نه‌ناوه، بۆ جێبه‌جێكردنی، چونكه ئیراده‌یه‌ك نییه بۆ چاكسازی و خۆ رزگاركردن له‌م دۆخه.
له‌ئێستادا حكومه‌ت پرۆژه‌یه‌كی تری چاكسازی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورا و په‌رله‌مانی كوردستان كردوە. ناوەڕۆکی ئەو پڕۆژەیە جیاکاری باشی تیا دەبینرێت لە پڕۆژە یاسا کۆنەکە لەمەڕ موچەخۆران و خانەنشینکراوەکان وەک ئەوەی کە ئیرادەیەک هەبێت بۆ کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکان و بەرزکردنەوەی پلەی موچە نزمەکان. چەندی لێ جێبەجێدەکرێت، یان ناکرێ، ئەوەیان دیار نییە. ئەو پڕۆژە یاسا نوێیەش چارەسەری بنەڕەتی تیا نییە بە تایبەتی بۆ سڕینەوەی ئەو ژمارە زەبەلاحەی موچەی (بندیوارەکان، وەهمییەکان و موچە دوبارەکان) کە دەتوانم بڵێم ئەگەر ئەو موچە نا یاساییانە بسڕێنەوە، موچەخۆران و خانەنشینکراوان نیوا و نیوی لێ دێتەوە و ئەوکات گیروگرفتێکی ئەوتۆیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ دروست نابێت لەسەر مەسەلەی موچە.
ئەگەر لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ پێکبهێنرێت و بە دوایەوە رێوشوێن و کردارەکان باشتردەبن. خۆ ئەگەر پەنا ببەینە بەر سیستەمی بایۆمەتری بۆ رێکخستنی موچە، سودێکی زۆری دەبێ بۆ بەدەرخستنی موچە وەهمی و دوبارە و هەتا بندیوارەکانیش.
ئه‌وه‌ی گرنگه له ئێستادا باسبكرێت ئه‌وه‌یه ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی خانه‌نشیتی پله باڵاكان رێكده‌خات به یه‌كسانی، چاكسازییه‌كی باش بۆ حكومه‌ت و موچه‌خۆران دێته كایه‌وه؟ له وه‌ڵامدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له ماوه‌ی دو ده‌یه و نیو یان باشتره بڵێین هه‌شت كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به به‌رده‌وامی، قسە لەسەر چاكسازی کراوه و پڕۆژه یاسای باشیش رە‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، به‌ڵام له‌و هه‌مو پڕۆژه چاكسازییانه نه‌مانبینیوه 20%ی ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێبکرێن، چونكه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز له‌سه‌روی ئیراده‌ی حكومه‌ته‌وه هه‌بوه كه نه‌یانویستوه ئه‌و هه‌نگاوانه بچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئێستا به ناچاری بێت یان له ژێر فشار بێت، حكومه‌ت پڕۆژه یاسایه‌كی چاكسازی به‌ناوی پڕۆژه‌ی (چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیلتزاماته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان-عێڕاق) ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورا كردوه و وله‌م هه‌فته‌یه ره‌وانه‌ی په‌له‌مانی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌مه هه‌نگاویكی باشه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت جدی بێت له‌سه‌ری، هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌نگاوه زۆر دواكه‌وت و ده‌بو له سه‌ره‌تاوه حكومه‌ت ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی نه‌كردایه‌و ئه‌و هه‌مو خه‌ڵكه‌ی به‌مشێوه خانه‌نشین نه‌كردایه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌فعلی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی جێبه‌جێكردو توانی ده‌ستكاری فعلی موچه نایاسایی و بندیواره‌كان و موچه زه‌به‌لاحی پله باڵاكان و به‌رپرسه حكومی و حیزبیەكان و موچه‌ی سه‌رقه‌بران و پاسه‌وانان ده‌ستكاری بكات و ببڕێت، ئه‌وكات میلله‌ت قسه‌ی تری ده‌بێت و ئه‌م هه‌نگاوه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی تر هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، هه‌رچه‌نده له‌ڕاستیدا گومان هه‌یه حكومه‌ت بتوانێت ئه‌م هه نگاوه چاكسازییه به عه‌داله‌تی جێبه‌جێبكات، چونكه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئیراده‌یه‌ك هه‌یه له سه‌روی هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت و هه‌ر ئه‌وانن حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ناهێڵن ئه‌م چاكسازییه جێبه‌جێ بكرێت، چونكه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر حزبه‌كان و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان له داهاتودا.
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت توانی موچه‌ی ئه‌و كه‌سانه رێكبخاته‌وه و به‌وپێیه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له حكومه‌ت كاریان نه‌كردوه بۆیان نه‌بێ موچه له حكومه‌ته‌وه وه‌ربگرن، ئه‌وه كاری زۆر باش ده‌بێت و چاكسازییه‌كی گرنگ ده‌بێت بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌رجێك جیاوازی نه‌كات و به یه‌كسانی ئه‌م كاره بكات و ده‌ست ببات بۆ موچەو خانه‌نشینه نایاسایه‌كانی هه‌مو حیزبه‌كان، به‌مەش یه‌كسانی و عه‌داله‌تی په‌یڕه‌و ده‌كات.
خۆ دەبێ پڕۆژە یاسا نوێکە ئەو جیاوازییە هەرە فراوانەی موچە باڵاکان و موچە نزمەکان لێک‌نزیک بکاتەوە، به‌واتایه‌كی تر پلە نزمەکان موچەکانیان بەرز بکرێتەوە و پلە باڵاکانیش بۆ سەروی 50٪ کەم بکرێتەوە، یان هەر نەبێت نزیکبونەوەیەک هەبێت لە نێوان موچەخۆرانی حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێم .
دەبێ ئەو پڕۆژە یاساییە داتایەکی تەواویش بخاتە بەردەستمان و تیایدا ئەو جیاوازییە لە نێوان ژمارەی موچەخۆران و خانەنشینکردوەکان و ئەو ژمارەی ئێستا کە دەیانەوێ پێشکەشی پەرلەمانی بکەن بە دیاربخەن . ئەوەی ڕاستی بێت جیاوازییەکی یه‌کجار زۆر لە ژمارەی موچەخۆران و خانەنشینکردنیان هەیە لە نێوان لیستی حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێم . دەتوانم بڵێم نیواو نیوە.
پرسیارێكی تر لێره‌دا دروست ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م یاسایه پێداچونه‌وه له بابه‌تی خانه‌نشینی نایاسایی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رێكده‌خرێت، پاره بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و كه‌مێك قه‌یرانی دارایی كه‌م بكات؟
له وه‌ڵامدا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستان جدی بن له‌سه‌ر چاكسازی و خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان و موچه‌خۆران، ئه‌وه ده‌بێ ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاكسازی بێت. وه‌ك باسمکرد کێشەمان لە یاسادانان نییە، بەڵکو كێشه‌مان له جێبه‌جێكردنه، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت بۆ خۆ ده‌ربازبونه له‌م قه‌یرانه ئابورییه كه خۆیان به ئه‌نقه‌ست و به نه‌شاره‌زایی دروستیانكردوه و ئه‌گه‌ر گریمان بۆ خۆ ده‌ربازبون بێت ئه‌وه ئێمه ده‌توانین وه‌ك ره‌قیبیك چاودێری ئه‌م هه‌نگاوه بكه‌ین و له هه‌ر كوێ وه‌ستان و هه‌ڵه‌یان كرد، یان خۆیان له چاكسازییه‌كه دزیه‌وه، ئه‌وه ئێمه دژیان بوه‌ستینه‌وه و هه‌روه‌ها ده‌بێ پاش ئه‌م هه‌نگاوه هه‌نگاوی تر هه‌بێ له هه‌مو سێكته‌ره‌كان، به‌تایبه‌ت چاكسازی و پاكسازی له سێكته‌ری نه‌وت و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان كه ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه‌بون به بارگرانی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی و له‌سه‌ر موچه‌خۆران و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەكان.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ژماره‌ی خانه‌نشینان و موچه‌خۆرانی بندیوار بكه‌ین له هه‌رێمی كوردستان و به‌راوردیان بكه‌ین به به‌شه‌كانی تری عێراق ئه‌وه ده‌بینین چ كاره‌ساتێك روی له بودجه‌ی گشتی هه‌رێم كردوه، ژماره‌ی خانه‌نشینی هه‌رێم نزیكه‌ی 244 هه‌زار خانه‌نشینن، پله باڵا‌و تایبه‌ته‌كانیش، خانه‌نشینی فعلی خۆیان له نێوان (70-80) هه‌زار كه‌س ده‌دەن و ئه‌وانی تر كه سه‌روی (160)هه‌زار خانه‌نشین ده‌بێت هه‌مو ئه‌وانه خانه‌شینی نایاسایی و به ته‌زكیه‌ی حیزب و به‌رپرسان خانه‌نشینكراون و خێری هیچیان بۆ هه‌رێم نه‌بوه، جگه له بارگرانی و به‌هه‌ده‌ردانی بودجه‌ی گشتی، به‌م هه‌نگاوه زیاتر له 100-120 ملیار دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام زۆریك له‌و خانه‌نشینه نایاساییانه و پله باڵایانه كارێكیان كردوه كه به ئاسانی نه‌توانرێت ئه‌م هه‌نگاوه چاكسازییه جێبه‌جێ بكه‌ی به‌سه‌ریاندا یان موچه‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه، یاخود ببڕێت، به‌شێوه‌یه‌كی تر واتا كاره‌كه‌ی خۆیان شه‌رعاندوه و توانیویانه فرت و فێڵی كارگێڕی بۆ خۆیان بكه‌ن و هیچ كات نه‌توانرێت لێپێچینه‌وه و چاكسازی بیان گرێته‌وه ، زۆریشیان به‌خشین و ئیمتیازاتی زۆر زۆریان وه‌رگرتوه ئه‌گه‌ر ئێستا چاكسازیش بكرێت ئه‌وان هیچ لایان گرنگ نابێت، چونكه توانیویانه له‌و ماوه‌یه خۆیان باش دروستبكه‌ن و بتوانن سود له‌و پله و پۆسته وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه هه‌نگاوێكی تری له‌گه‌ڵدا بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه دو موچه یان زیاتری هه‌بوه، به نایاسایی ئه‌وه غه‌رامه بکرێت. هەقیشە پێداچونەوە لە موچە خۆرە وەهمییەکان و بندیوارەکان بکرێت و پارەکانیان لێ وەرگیرێتەوە. به هه‌مان شێوه ده‌یان پرسیاری تر دروست ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له پرسیاره‌كان، ئایا ئه‌مه ده‌بێته به‌رجه‌سته‌كردنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له خه‌رجكردنی موچه‌و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته داراییه‌كانی تر و خاوێنكردنه‌وه‌ی ناوی سودمه‌ندان له بوجه‌ی گشتی؟ لە داهاتویەکی نزیکدا وەڵامەکەی رون دەبێتەوە، پێشموایە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی ده‌زانێت كه به‌رەو لاوازبون ده‌چێت و متمانه‌ی ده‌ره‌كی و به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئیقلیمی له‌ده‌ست داوه و متمانه‌ی ناوخۆیی و هاوڵاتییانی هه‌رێمیشی له ده‌ستداوه، بۆیه به‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌توانێ ئه‌م حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌نێ متمانه‌ی هاوڵاتییانی خۆیان به‌ده‌ست بێنێت .
به‌م هه‌نگاوه لیستی موچه‌خۆران و خانه‌نشینان پاك ده‌كرێنه‌وه و به پێی یاسای خانه‌نشینی رێكده‌خرێته‌وه و هه‌ر كه‌سه و مافی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌روەها ئه‌و په‌رله‌مانتار و وه‌زیرانه‌ی خزمه‌تی ته‌واوه‌تیان نییەو ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتوه‌ته ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، ئه‌وه خانه‌شین ناكرێن به موچه‌یه‌كی زه‌به‌لاح و ئه‌وانه‌ی پێشتریش خانه‌نشینكراون، ئه‌وه بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان چ كاری حیزبی بێت، یان حكومی، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات فه‌رمانبه‌ران به روحیه‌تیكی تره‌وه كار بكه‌ن و زیاتر خه‌مخۆربن، جگه له‌وه‌ش وه‌ك چۆن له سه‌ره‌وه باسمكرد بڕێكی زۆر له بوجه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت كه خۆی له زیاتر له 100-120 ملیار دینار ده‌بینێتەوه.