شەپۆلێكی گەرماى بێ وێنە ئوسترالیاى گرتوەتەوە

ئامێرێکى پێوانەکردنى پلەى گەرما لە ئوسترالیا

(سبەى):

شەپۆلێكی گەرما چەند ناوچەیەكی ئوسترالیای گرتەوە و لە شاری سیدنی (47.3) پلەی سەدی تۆماركرد، ئەوەش لە (80) ساڵی رابردودا بێوێنە بوە.

كاسرین بێرن جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی نیو ساوز وەیڵز رایگەیاند؛ پلانێكی سەرتاسەری بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو شەپۆلە گەرمایە گیراوەتەبەر، بۆ ئەوەی روبەڕوی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو، یان دۆخی بەرزبونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما ببنەوە.

وتیشی: “هەزاران كەس بێ كارەبا بون و ئاگركردنەوەش قەدەغەكراوە، داواش لە هاوڵاتییان كراوە ئاوی زۆر بخۆنەوە و لە ناو ماڵەكانیاندا بمێننەوە”.

ئەوە لەكاتێكدایە بەرزترین پلەی گەرما كە تا ئێستا لە شاری سیدنی تۆماركرابێت، (47.8) پلە بوە و لە ساڵی (1939)دا تۆماركراوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە