(سبەی):
ئه‌مەریكا (75)ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ سه‌قامگیركردنی عێراق دابین ده‌كات و به‌وه‌ش كۆی هاوكارییه داراییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ عێراق له ساڵی (2018)، ده‌گاته (150)ملیۆن دۆلار.
دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مەریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشکرای کردوە؛ دوای رزگاربونی ته‌واوه‌تی له رێكخراوی تیرۆریستی داعش، واشنتۆن پلانی داناوه بۆئه‌وه‌ی (75)ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ سه‌قامگیریی ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كانی عێراق دابین بكات، به‌وه‌ش كۆی هاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ به‌غدا له ساڵی (2015)وه گه‌یشتوه‌ته(265)ملیۆن و (300)هه‌زار دۆلار.
سیلیمان جەختی کردوەتەوە، پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی عێراق به نەمانی داعش كۆتایی نایه‌ت، به تایبه‌ت کە خه‌ڵكی ناوچه رزگاركراوه‌كان بۆ ئاساییبونه‌وه‌ی ژیانیانیان روبه‌ڕوی كێشه ده‌بنه‌وه.
باڵیۆزی ئه‌مەریكا ئەوەی رون کردوەتە کە هاوكارییه‌کان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دوباره ئاساییكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده.