(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ له كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، (15%)ی موچه‌ی كاره‌مه‌نده‌كان بڕدراوه.
شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش به تۆڕی میدیای گۆڕانی راگه‌یاند: موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه (16%) كورتهێنانی هه‌بوه، به‌و هۆیه‌وه ناچاربون (15%)ی كۆی موچه‌ی كارمه‌نده‌كان ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی كورتهێنانی موچه‌ی كارمه‌نده‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
وتیشی: ئه‌و بڕه‌پاره‌یه وه‌ك قه‌رزێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی ده‌مێنێته‌وه و له مانگه‌كانی داهاتودا قه‌ره‌بوی كارمه‌نده‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش به تۆڕی میدیای گۆڕانی راگه‌یاند، دوای زیاتر له (78) رۆژ چاوه‌ڕوانی، ئه‌مڕۆ موچه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه و (15%)ی موچه‌كانیان لێ بڕدراوه.