(سبەی):
د.ئیسماعیل نامیق، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی و رێکخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستكران، هه‌ر له رێگریی كردن له سه‌رۆكی پەرله‌مانی کوردستان و ئاسته‌نگه‌كانی دیکەی وەکو موچه‌بڕین و نان بڕین و گرتن و ئازاردانی هه‌ڵسوڕاوه‌كان له رابردودا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی به‌هێزتر كرد، ئاسۆی بیرمان فراوانتر ده‌كات له‌وه‌ی به‌دوای رێگه‌ی دیکەدا بگه‌رێین بۆ زاڵبون به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كاندا.
لەچاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ سایتی رادیۆی دەنگی گۆڕان، د.ئیسماعیل نامیق وتی :”ئێمه كه خاوه‌نی پرسێکی ره‌واین، ئه‌م رێگه‌یه‌مان لێ ده‌گرن رێگه‌یه‌كی دیکە ده‌گرینه‌به‌ر، هه‌مو ئه‌مه وامان لێدە‌كات دڵنیابین رۆژێک له پێشمانه حوکمڕانیه‌كی ته‌ندروست و شایسته بۆ هاوڵاتیانی خۆمان له هه‌رێمی كوردستان جێگیر دە‌كه‌ین، بێگومان ئه‌مه ئارامی و بەرگەگرتنێکی زۆر دەوێت، بەڵام دەرەنجامەکەی مێژویی و گرنگە”.
ئامادەکردنی: لەیلا جەمال
شکستی شانزەی ئۆکتۆبەر بنبەستی شکستی سیستمی حوکمڕانی (سەرۆکایەتی – ناشەرعی) هەرێمی کوردستان بو.
لە هەشت ساڵی رابردودا بەهۆی سەرهەڵدانی بیری چاکسازیی و بنەبڕکردنی گەندەڵی، کە لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕاندا فۆرمەڵە بو، کورد لە باشوری کوردستان دەرگای دەرفەتێکی مێژویی بەڕودا کرایەوە بۆ چاکسازیی کردن لە سیستمی حوکمڕانیدا، لەسەر بنەمای پشت بەستن بە بنەما شەرعی و دیموکراتییەکان، هەروەها دامەزراندنی ئابوریەکی بەهێز و بەڕێوەبردنی شەفاف بۆ دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاونیشتمانیان، بەڵام پەکخستنی پەرلەمان کە دواتر بەلاڕێدا بردنی سیاسەتی هەرێمی لێکەوتەوە، مێژویی سیاسی و حوکمڕانی پارتی و یەکێتی لە روانگەی نێودەوڵەتیەوە کۆتایی پێهێنا.
لەسەر ئاستی ناوخۆ، بزوتنەوەی گۆڕان وەک دوەم هێزی سیاسی بڕیاریدا ببێتە ئۆپۆزسیۆن و لەو چوارچێوەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەستی لەکار کێشایەوە.
هەرێمی کوردستان، لە دیدی هاونیشمانیانەوە، گۆڕانکاری ریشەیی هەڵدەگرێت، ئاڕاستەی پاڵپشتیە نێودەوڵەتییەکانیش روەو پشگیری کردنی رەوتی دیموکراسی و ئازادی و چاکسازین.
لە زنجیرەیەک چاوپێکەوتندا، دەستکەوتەکانی خەباتی پەرلەمانی لە رابردو، دەرفەتەکانی سەرکەوتنی رەوتی دیموکراسی و چاکسازیی، بنەبڕکردنی گەندەڵی، بۆ ئایندە دەخەینەڕو، لەگەڵ میکانیزمە جیاوازەکان بۆ کۆتایی هێنان بە مۆتەکەی دیکتاتۆری لەهەرێمی کوردستان.
* كورد میلـله‌تێكی ژێر ده‌سته بوه، دوای حوكمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له باشوری كوردستان ئه‌كرا له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌باتی گه‌لانی رزگاربو له ژێرده‌سته‌یی ئه‌زمونێكی گرنگ بنیادبنرێت، به دانپێدانانی هه‌موان ئه‌مه نه‌كرا، گۆڕان هات ئه‌مه راست بكاته‌وه، به ئاڕاسته‌ی رزگاربون له سته‌م به‌ره‌و ئازادی، به ئاڕاسته‌ی نه‌هیشتنی مه‌ترسیه‌كانی دیكتاتۆری به‌ره‌و دیموكراسی، گۆڕان ئه‌ویست چۆن ئه‌مه بكات؟
د.ئیسماعیل نامیق: ئێمه به خوێندنه‌وه‌مان بۆ مێژو، تێبینی ئه‌وه‌مان كرد كورد به‌رده‌وام له گه‌مه سیاسیه‌كاندا، یاری پێكراو بوه، یاری كه‌ر نه‌بوه، باشترین نمونه ریفراندۆم بو له (25/9/2017) هه‌لێكی زۆر زێڕین هاتبوه پێش بۆ ئه‌وه‌ی كه كورد یاریه‌كی زۆر زیره‌كانه بكات و ببێت به یاریكه‌رێكی سیاسی له گه‌مه سیاسیه‌كاندا بتوانێت كارته‌كان بۆ خۆی به‌كاربهێنێت، بەڵام جارێكی دیکە كورد گه‌ڕایه‌وه ئه‌وه‌ی یاری پێبكرێته‌وه، وه‌كو كارت به‌كاربهێنرێت. توركیا به دیاریکراوی هانی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی‌دا، لە ناویاندا مه‌سعود بارزانی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و روبەڕوی ئەو کارەساتە بوینەوە کە بەسەرماندا هات.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هەوڵدایە كورد ببێت به یاریكه‌رێكی سیاسی باش، تا بتوانێ مافه‌كانی به‌رجه‌سته بكات، نابێت به‌یاریكه‌رێكی باش ئه‌گه‌ر ریزی ناوخۆت رێکنه‌خه‌یت و ئیداره‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌نه‌به‌یت.
پێویسته تۆ له‌ناوخۆدا كۆمه‌ڵێك رێكکه‌وتن هه‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێک بنه‌ما و پره‌نسیپ، بۆ ئه‌وه‌ی چۆن ئیداره‌ی ئەم وڵاته بكه‌ین.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌یه‌كه‌م رۆژی دروست بونیه‌وه هه‌وڵیداوه یه‌كڕیزیی له ناوخۆدا یه‌كبخاتە‌وه و ئیداره و ته‌وافوقێكی باش هه‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێک پره‌نسیپ، له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌م گه‌له پێویسته كۆمه‌ڵێک هێڵ هه‌بێ رێكه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ین. كاتێک رێکەوتن نیە توشی ئەم گرفت و شکستانەی ئێستا بوین، بزوتنەوەی گۆڕان هات ئەمە راست بکاتەوە.
*باسی یه‌كڕیزی و رێكکه‌وتنت كرد، له دوای دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕوی ململانێ و خیلافاتی گه‌وره‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بوەته‌وه، جگه له‌وه‌ی هاتنه پێشه‌وه‌ی گۆڕان دو هێزی سه‌ره‌كی، پارتی و یه‌كێتی له یه‌كتر نزیككرده‌وه، به‌ڵام ململانێی له نێوان دو به‌ره‌ی دیكه هێنایه ئارا، ئەوانیش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌حاڵه‌تێكی وادا، كه ئه‌م ناکۆکییە گه‌ورانه هه‌ن، چۆن ده‌توانی بگه‌یته یه‌كڕیزیی و ته‌وافوق له‌سه‌ر هه‌ندێك پڕه‌نسیپ و بنه‌ما؟
د.ئیسماعیل نامیق: دەبێت ئەو لایه‌نانه‌ی كه توشی شكست بون، كه بۆیان ده‌ركه‌وتوه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌وان په‌یڕه‌ویان كردوه لە ماوەی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه (26) ساڵی رابردودا، سیاسه‌تێكی ته‌واو شكست خواردوه. له هه‌مو روه‌كانه‌وه شکستی هێناوه، دەبێت پێداچونه‌وه به‌خۆیان بكه‌ن، باوەڕ به‌وه‌بهێنن ئێمە ده‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ بابه‌ت به‌ڕاستی رێكبكه‌وین، یاخود، بڵێی ته‌وافوق هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه.
پرەنسیپی یەکەم: مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك، به‌های راسته‌قینه بگێڕینه‌وه بۆ ده‌نگی خه‌ڵك، كه خه‌ڵك بڕیار بدات، كێ فه‌رمانڕه‌وا بێت له‌م وڵاته.
پرەنسیپی دوەم: شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، له شێوازێكی پەرلەمانییە یان چۆنه، ئەوەش خه‌ڵك بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، به‌ڵام ئێمه له رابردودا به‌رگریمان له‌وه كردوه، كه سیسته‌م ده‌بێ پەرله‌مانی بێت، و به دڵنیایی له واقعیشدا ده‌ركه‌وت، سیسته‌می پەرله‌مانی بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان باشترین سیسته‌مه، چونكه ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوا توشی هه‌مو ئه‌و شكست و شكانانه‌ی كردوین، ئه‌و بڕیاره تاك لایه‌نانە بون كه هه‌رێمی كوردستانی به‌م دۆخه گه‌یاندوه.
پڕه‌نسیپی سێیه‌م: چاره‌نوسی گه‌لی كورده، ئایا كه‌ی ئێمه بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بده‌ین، ئایا كاتێك ئێمه بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بده‌ین و ریفراندۆم بكه‌ین، كه له ناوخۆی خۆمانا به ده‌ست چه‌ندین كێشه‌و گرفته‌وه ده‌ناڵێنین نه ئابوریه‌كه‌مان ئابوریه، نه سیستمی دادوەرییەکەمان نه شێوازی به‌ڕێوه‌بردنمان، خه‌ڵك خه‌ریكه له برسانا ده‌مرێت ئه‌م ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت دروست ئه‌كه‌م.
ئه‌گه‌ر رێکبكه‌وین له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌ی ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌ین و چۆن دروستی بكه‌ین و چ جۆره ده‌وڵه‌تێك دروست بكه‌ین، ئه‌مه پڕه‌نسیپێكی گرنگ و چارەنوسسازە.
پرەنسیپی چوارەم: مه‌سه‌له‌ی رێزگرتن له مافی مرۆڤ و رێزگرتن له پێكهاته‌كان و پرسی ئازادیەکانە.
ئەمانە كۆمه‌ڵێک پڕه‌نسیپن له وه‌سیقه‌یه‌كی ده‌ستوریدا، له چیدا ناوی دەنێیت دەبێت بنوسرێته‌وه. كاركردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاركردن بوه له‌سه‌ر ئەم ئاڕاسته‌یه.
*جیاوازی و رێكنه‌كه‌وتنی ئێوە له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و چه‌ند لایه‌نێكی تر، لە کوێدا قوڵ دەبێتەوە؟
د.ئیسماعیل نامیق: جیاوازی جه‌وهه‌ری ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی و ئێستا خه‌ریكه ئه‌م جیاوازیه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا زه‌ق ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یه پارتی له‌ناو حیزبه‌كه‌ی خۆیدا واقعێك هه‌یه واقعێكی بنه‌ماڵه‌ییه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌م واقیعه‌ی ناو حیزبه‌كه‌ی خۆیان به‌سه‌ر شێوازی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا بسەپێنن، واته واقعی حوكمڕانی بنه‌ماڵه‌یی، ئێمه‌ش ئه‌مه‌مان پێ قبوڵ نییە، به‌هیچ جۆرێك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قبوڵی نییه حوكمی بنەما‌ڵه‌یی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستاندا بسەپینرێت.
له مێژودا حوكمی بنه‌ماڵه‌یی شکستی هێناوه، ئه‌م مۆدێله له حوكمڕانی کۆمەڵگەکانی بە ته‌واوی به‌ره‌و داڕوخان بردوه. بۆ نمونه ده‌وڵه‌تانی کەنداو، حوکمی بنه‌ماڵه‌یی تیایه و چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك حوكم ده‌كه‌ن، مومكینه له‌ڕوی دابینكردنی داراییه‌كی رێژەیی توانیبێتیان كۆمه‌ڵگه ده‌مكوت بكه‌ن، و خۆشگوزه‌رانیه‌كی ریژەیی هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕوی مافی مرۆڤ و پێشكه‌وتنه‌وه، له‌ڕوی پشت به‌خۆبه‌ستنەوە له مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره‌دان. ئه‌مانه كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رخۆرن و پیشەسازی تیایاندا وه‌ك پێویست گه‌شه‌ی نه‌كردوه، مافی مرۆڤ وه‌ك پێویست گه‌شه‌ی نه‌كردوه، ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه پرسی هه‌ڵبژاردن و ئه‌وه‌ی كێ شیاوترینه بۆ وه‌رگرتنی بەرپرسیاری گشتی، گه‌شه‌ی نه‌كردوه.
ئه‌مه ناکۆکی و جیاوازیی جەوهه‌ری ئێمه‌یه له‌نێوان ئێمه و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌م جیاوازییە جه‌وهه‌ریه وایكردوه، كۆمه‌ڵێ ناکۆکی دیکە دروست ببن له نێوانماندا، ئه‌وان حوكمی بنه‌ماڵه‌ییان ده‌وێت، حوكمێكی سه‌رۆكایه‌تیان ده‌وێت، ده‌یانه‌وێ یه‌ك كه‌س حاكم بێت. بۆ؟ چونكه له بنه‌ماڵه‌دا سه‌رۆكی عه‌شره‌ت هه‌یه، ئه‌وان مه‌به‌ستیانه ئه‌م سه‌رۆكی عەشیرەتە له هه‌مان كاتدا ببێت به سه‌رۆكی وڵاتیش، ئێمە كه ئه‌مه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ده‌ڵێین ده‌بێت سیسته‌مه‌كه پەرله‌مانی بێت واته نابێت یه‌ك تاكه كه‌س بڕیار بدات، بۆ؟ چونكه عه‌قڵی چه‌ند كه‌سێك باشتره وه‌ك له‌وه‌ی یه‌ك كه‌س بڕیار بدات، چونكه بڕیاری تاكه كه‌سی كێشه و نوشست و گیروگرفت و كاره‌سات بۆ میلـله‌ت ده‌هێنێت وه‌كئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌م عه‌قڵیه‌ته هێناویه‌تی بۆمان.
ناکۆکییەکەی دیکەمان له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و ورده كێشه‌كانی دیکەن، حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه بڵێم دیموكراسی ناو كۆمه‌ڵگه له دیموكراسی ناو حیزبه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، ئەگەر حیزبێكی بنه‌ماڵه‌یت هه‌بێت و حه‌تمه‌ن ئه‌م حیزبه كه دێته سه‌ر حوكم، ئه‌و واقعه بنه‌ماڵه‌یییە خۆی به‌سه‌ر حوكمڕانیشدا دەسەپێنێت، واته ئه‌و كاته حوكمڕانی له وڵات ده‌بێت به حوكمڕانیه‌كی بنه‌ماڵه‌یی وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی بۆ دەدرێت.
ئێمه داوامان له كادر‌و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مه‌یه، واقعی بنه‌ماڵه‌یی له ناو حیزبه‌كه‌ی خۆیانا قبوڵ نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه دواجار كاره‌سات بۆ ئه‌م میلـله‌ته ده‌هێنێت، ئه‌وكاته گریمان ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌تێك دروست ده‌كه‌ن، تاپۆكه‌ی به ناوی خۆیانه‌وه ده‌بێت.
*ئاراستەی روداوه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن واقعی به‌ڕێوه‌بردنی حیزب له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا هه‌نگاو ده‌نێت بۆ بنه‌ماڵه‌یی هاوشێوه‌ی پارتی، ئه‌مه بۆ ئاینده ئه‌ركتان قورس‌تر ناكات؟
د.ئیسماعیل نامیق: ئەگەر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ره‌و ئه‌وه بڕوا كه بنه‌ماڵەیه‌كی دیاریكراو ده‌ست به‌سه‌ر هه‌مو جومگه سەرەکییەکانی حیزبه‌كه‌دا بگرن، ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان، ه‌ك بزوتنه‌وی گۆڕان ناتوانین دەستوەردان بکەین كه شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی حیزب ده‌بێت چۆن بێت، بەڵام وه‌ك چاودێرێك داوا له كادران و دڵسۆزانی یه‌كێتی ده‌كه‌م به‌هیچ جۆرێک رێگا نه‌ده‌ن به‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا بگرێت. واته بابەتی كۆنگره‌یه، هه‌ڵبژاردنه چۆنه ئه‌وان خۆیان به‌ڕێوەی به‌رن، بەڵام ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ كات رازی نابین بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان دو بنه‌ماڵه‌ی دیاریكراو ده‌ست بگرن به‌سه‌ر جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان.
مادام ئێمه دوای وه‌فاتی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، له حیزبه‌كه‌ی خۆماندا له‌ڕێگەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و له‌ڕێگەی دامەزراوەکانەوە شێوازی به‌ڕێوه‌بردنمان له‌ناو حیزبه‌كه‌ی خۆماندا دیاریكرد، بۆمان هه‌یه سه‌رنجمان هه‌بێت له‌سه‌ر حیزبه‌كانی دیکە.
پێویستە له هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌ك هەبێت هاوشێوه‌ی یاسای حیزبه‌كان له به‌غدا كه له ساڵی (2014) ده‌ركراوه، بابه‌تی ئه‌وه‌ی كه حیزب له كاتی خۆیدا كۆنگره ببه‌ستێت، ده‌سه‌ڵاتی ناو حیزب بنه‌ماڵه‌یی نه‌بێت، واته شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی حیزبی دیاری كردوه، به هه‌مانشێوه له هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كی پێشكه‌وتو هەبێت، ئێستا یاسای (1993)ی حیزبەکان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م یاسایه پێویستی به‌وه‌یه گۆڕانكاری تێدا بكرێت و بكرێته یاسایه‌كی پێشكه‌وتو، چونكه به‌ڕاستی دیموكراتیزه كردنی كۆمه‌ڵگه له دیموكراسی ناو حیزبه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و ره‌نگ دەداتەوە له شێوازی حوكمڕانی له وڵات‌دا.
پێش وه‌فاتی خوالێخۆشبو نه‌وشیروان مسته‌فا، به حوكمی كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی كه‌سێكی كاریزما بو، له‌وه ده‌ترسا بزوتنه‌كه هه‌موی ئالودەو گیرۆده‌ی خۆی بێت، و له دوای خۆی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه توشی گیروگرفت بێت، هه‌ر بۆیه دو ساڵی كۆتایی له دوای هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانه‌وه كاك نه‌وشیروان زیاتر رۆڵی سه‌یركه‌ر بو، له دوره‌وه سه‌یری كردوین بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت دوای خۆی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه چۆن به‌ڕێوه دەبرێت.
* ئایا بزوتنەوەی گۆڕان بزوتنەوەیەکی ناڕەزایی (احتجاجی) بو، یاخود بزوتنەوەیەکی خاوەن ستراتیژی دورمەودا؟
د.ئیسماعیل نامیق: زۆرجار دەوترێت بۆ بەڕێز رێکخەری گشتی یاخود ئەندامانی خانەی راپەڕاندن نایەنە ناو خەڵک و هەمو رۆژێک لە تەلەفیزیۆنەوە قسەناكەن، لە راستیدا پێویست ناکات رێکخەری گشتی هەمو رۆژێک قسە بكات. کاک نەوشیروان ئەمەی نەدەکرد، ئێمە حوکمی تاکەکەسیمان تێپەڕاندوە ناکرێت بزوتنەوەیەکی گەورە ببەستینەوە بە یەک کەسەوە. سەبارەت بە پرسیارەکەت ئەگەر سەرنج بدەی لە سەرەتای دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لەوکاتەی کاک نەوشیروان لە یەکێتی هاتە دەرەوە بە چوار پێنج ساڵ پێش راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان کاری لەسەر بنەما فکری و فەلسەفیەكان کردوە، وەکو دروست کردنەوەی ئینتیما، رێزگرتن لە یاسا کاری لەسەر هەمو ئەمانەی کردوە، دواتر لە (2009)دا بزوتنەوەکە رادەگەیەنێت، کاک نەوشیروان لەگەڵ هاوڕێکانی گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی کاری هوشیارکردنەوەو داڕشتنی بنەما فکرییەکان گەیشتوەتە ئەو ئاستەی ئیتر بزوتنەوەکە رابگەیەنێت و لە هەڵبژارن بەشداری بکات، دەمەوێ لەو سۆنگەیەوە ئەوە بڵێم بزوتنەوەی گۆڕان بە تەنها بزوتنەوەیەکی ناڕەزایی کاتی نەبوە وەکو پێشوتر دەوترا کە سواری شەپۆلی ناڕەزاییەکان بوە و کاتییە و کۆتایی پێدێت، ئەم بزوتنەوەیە بنەما فکرییەکانی داڕشتوە لەسەر بنەمای فکری قوڵن، کۆمەڵێک پرەنسیپی زۆر نایابی داڕشتوە لەسەر ئەو پرەنسیپ و بنەما فکریانە چۆنێتی بەڕێوەبردن و گێڕانەوەی ئینتیما، هەمو ئەمانەی دیاری کردوە. ئەوانەی کە ئێمە سەرنجمان داوەو جێگای نیگەرانیشە مەسەلەی کەمبونەوەی ئینتیمایە، ئینتیما بە دو هۆکار دروست دەبێت، یەکەمیان، دۆزێکی رەوات هەیە، مەسەلەی نەتەوەیی یاخود دین، یان دەرمارگیری بۆ شتێکی دیاریکراو ئەمە ئینتیما دروست دەكات.
دوەمیان، ئینتیما خۆشگوزەرانی دروستی دەکات، واتە رێزگرتن، دابینکردنی مافەکان و یاسا سەروەری و ژیانێکی باش بۆ کەسێک فەراهەم بکەیت ئەوکات ئینتیمای بۆ یاسا‌و ئەو وڵاتە دەبێت، زۆرجار خەڵکی ئێمە کە دەڕواتە دەرەوە لە وڵاتێکی ئەوروپی نیشتەجێیە، خۆی لە وڵاتێکی وێرانەدا بوە، کاتێک دەچێتە وڵاتێکی دەرەوە شوقەی بۆ دابین دەکرێت و خوێندنی بۆ فەراهەم دەکرێت و ژیانێکی خۆشی بۆ دابین دەکرێت، ئەمە ئینتیمای بۆ ئەو وڵاتە بۆ دروست کردوە، بۆیە وڵاتەکەی خۆش دەوێت وەکو ئەو هاوڵاتیانەی لەو وڵاتە لەدایک بون رێز لەو وڵاتە دەگرێت، بەڵام لەهەرێمی کوردستان مەسەلەی نەتەوەیی بەهۆی ئەو زوڵم و زۆرداریەی لەسەردەمی حوکمی بەعسدا هەبو لەسەرمان نەتەوەیی بون و دەرمارگیریمان بۆ نەتەوەی کورد ئینتیمای لای تاکی کورد دروست کردبو ئەگەرچی کەمینەش بوبێت، خەڵکێک ئەوانەی لە دەرەوە بون لە شاخ بون کە ژمارەیان لە (10)هەزار کەس تێنەدەپەڕی، بەڵام خەڵکەکەی ناوشاریش هەر ئینتیمایان هەبوە، بەڵام لە دوای ساڵی (1992) و دروستکردنی حکومەتی خۆبەڕێوەبەری، دەرکەوت خەڵک کە دژی بەعس و حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان دەجەنگا لەبەرئەوەی ژیانێکی ناخۆشی هەبوەو هەستی بە ستەم دەکرد، بەڵام بینی لەسەردەمی پارتی و یەکێتیدا ئەم ستەمە تۆختر بوەوە، بۆیە ئەو ئینتیمایەیان کاڵ کردەوەو وای لێ هاتوە خەڵک ئینتیمای نەتەوەیی نەماوە، جگەلەوەش خۆشگوزەرانییەکی وایان دابین نەکردوە کە خەڵک ئینتیمای بۆ یاسا‌و بۆ ئەم وڵاتە هەبێت.
* ئینتیما بۆ نیشتیمان گرێدراوی کۆمەڵێک پرسی ترە، لەوانە ئینتیمایە بۆ یاسا، بۆ ئازادی، دادپەروەری، پەروەردەکردن یاخود داڕشتنەوەی بناغەی پەروەردەیی و عەقڵیەتی تاکی کوردە لەسەر ئەم بنەمایانە، پرسیارەکەم ئەوەیە کاتێک ئەمانە کۆمەڵێک پرەنسیپ و بنەمان کە لەجیهاندا بەتایبەت لە دنیای دیموکراسی و وڵاتانی پێشکەوتو کاری لەسەر کراوە، کاتێک بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت من جیاوازم لە پارتی و یەکێتی و پرۆژەیەکی ئەڵتەرناتیڤم بێگومان دەبێت پرۆژەیەکی سیاسی جێگرەوە بەرمەبنای ئەم بنەمایانە کاربکات، ئێوە چۆن دەتانەوێ کار بکەن و چۆن ئینتیما نەک تەنها بۆ نیشتیمان بەڵکو بۆ کۆی ئەم چەمکانە بۆ تاکی کورد دروست دەکەن؟
د.ئیسماعیل نامیق: ئینتیما لە بڕوابونەوە دروست دەبێت، بڕوابونیش لەوەوە دروست دەبێت کە من بزانم ئەم نیشتیمانە مافی منی تێدا پارێزراوەو بۆ خزمەتکردنی منە، یاسا، یان تەنانەت ترافیکێک کە دانراوە بۆ خزمەتکردنی منە، ئەگەر من گەیشتمە ئەو بڕوایەی ئەو یاسایانەی کە لەهەرێمی کوردستاندا هەیە بەکردار بۆ خزمەتکردنی منە و بۆ ئەوەیە من یەکسان بکرێم لەگەڵ هەر کەسێکی تردا ئەوا هەر تاکێک خۆی رێز لە یاساکان دەگرێت، دامەزراوەی سەربازی بۆ نمونە یان ئاسایش و هەر دامەزراوەیەکی دیکە و چەمکێکی دیکە ئەگەر خەڵک بڕوای تەواوی بۆ دروست بێت ئەم دامەزراوانە بۆ خزمەتی ئەو دامەزراوە و جیاوازی ناکات لە نێوان ئەو و کەسێکی دیکەدا بێگومان دامەزراوەکەی خۆش دەوێت و ئینتیمای بۆ دروست دەبێت، بەڵام کاتێک ئەو بڕوایەی لا دروست دەبێت کە یاسا بۆ ئەوە دانراوە جیاوازی بکات لە نێوان ئەم و کەسێکی دیکەدا کەسێکی پێ دەوڵەمەند و ئەمی پێ هەژار بکرێت و بچەوسێنرێتەوە، بێگومان لەهەلێک دەگەڕێت یاساشکێنی بکات و ئینتیمای بۆ ئەو یاسایانە نامێنێت، ئێمە وەکو بزوتنەوەی گۆڕان هەوڵدەدەین ئینتیما بۆ یاسا بگەڕێنینەوە و دەبێت یاسای باش دەربکرێن لەسەرەتاوە و یاسا سەروەربکرێت و بەسەر هەمواندا جێبەجێ بکرێت، ئەمەش مانای ئەوە نییە ئێمە جێبەجێکردنی یاسا بسپێرین بە ئینتیما، لەپاڵ ئینتیما مەسەلەی ئەوەی سزا هەبێت بۆ سەپاندنی یاساکان، تۆ ئەگەر یاساکانت بەسەر هەموان سەپاند بەبێ جیاوازی، ئەوکات خۆی بڕوابون لای خەڵک دروست دەبێت کە رێز لەم یاسایانە بگرێت، چونکە دواجار ئەم یاسایانە بۆ خزمەتکردنی ئەو دانراون. ئێمە دەمانەوێت بەهای راستەقینە بۆ هەمو دامەزراوەکان بگەڕێنینەوە، دامەزراوە سەربازی و یاسایی و نیشتیمانییەکان و هەروەها گەڕانەوەی ئینتیما بۆ نیشتیمان، ئینتیما بۆ نیشتیمان تازە بە بەیت و بالۆرەو قسەی خۆش و وتاری حەماسی ناگەڕێتەوە کە جاران لەڕێگەی وتاری حەماسیەوە دەیانوت گوایە بەهەشتێک دروست دەکەن بۆ خەڵک، ئێستا باوی ئەمە نەماوە، بەڵکو ئێستا باوی ئەوەیە ژیانێکی خۆش، مافی هاوڵاتی بون بۆ هەمو تاکەکان فەراهەم بکەیت، هەمو مافە گەردونییەکان ئەوانەی لە دەستوری وڵاتانی پێشکەوتو و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە ئەمانە بۆ خەڵکی وڵاتەکە فەراهەم بکەیت، سادەترین شت ئاو و کارەباو پێداویستیەکانی خەڵک و گەنجان، بتوانی کەشێکی وای بۆ فەراهەم بکەیت کە ژیانێک بۆ خۆی دروست بکات و ژیانی بۆ فەراهەم بکەیت ئەوکات بە دڵنیاییەوە نیشتیمانەکەی خۆی خۆش دەوێت، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بو ئەوا بێگومان ئینتیمای بۆ نیشتیمان نابێت.
* چۆن بۆمبه‌كان پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه؟ ئه‌و بۆمبانه‌ی بۆ ملكه‌چ پێكردنی تاكه‌كانن به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات و فه‌شه‌ل پێهێنانی پرۆژه‌كانی چاكسازین؟
د.ئیسماعیل نامیق: دیكتاتۆره‌كان له به‌كارهێنانی ئامرازی جیاواز هه‌مویان له‌یه‌ك ده‌چن، واته هه‌ر له یه‌كێتی سۆڤێتی پێشوه‌وه تا وڵاته دیكتاتۆره‌كانی دیکە، له فه‌ڕه‌نسای سه‌رده‌می باستیله‌وه ئامرازە هاوشێوەکان گیراونه‌ته به‌ر. رێگریكردن و بە سەربازگەكردنی شار له كاتی گرتنه‌به‌ری خه‌باتی مه‌ده‌نی له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه. به‌ڵام دواجار سه‌رجه‌میان شكستیان هێناوه، ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستكران، هه‌ر له رێگری كردن له سه‌رۆكی پەرله‌مان و ئاسته‌نگه‌كانی دیکەی وەک موچه بڕین و نان بڕین و گرتن و ئازاردانی هه‌ڵسوڕاوه‌كان له رابردودا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی به‌هێزتر كرد، و ئاسۆی بیرمان فراوانتر ده‌كات له‌وه‌ی به‌دوای رێگه‌ی دیکەدا بگه‌ڕێین بۆ زاڵبون بەسەر ئاستەنگەکاندا، واته ئه‌م ئاسته‌نگانه به هیچ جۆرێک ساردمان ناكاته‌وه، به‌ڵكو گڕوتینی زیاترمان پێده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رنامه‌كه‌مان تۆكمه‌تر جێبه‌جێ بكه‌ین، دڵنیام خه‌ڵكی كوردستان كاتێ ئه‌م ئاسته‌نگانه‌ی بۆ دروست ده‌كرێت به‌هیچ جۆرێک سارد نابێته‌وه، چونكه خاوه‌نی پرسێکی رەوایە.
بە سوربونمان لەسەر پەرنسیپە مرۆیی و دیموكراتی و مەدەنیەکان بە بەردەوامی و گرتنەبەری میكانیزمی جیاوازی دیموكراسی، بە پاڵپشتی شەرعیەتی پەرلەمانی و رەوایەتی دۆزی ئەمڕۆی گەلەکەمان سەرجەم بۆمبەكان پوچەڵ دەکەینەوە، مێژوش سەرکەوتنی ئەم ئەزمونە و شکستی رەوتە ستەمکاری و نادیموکراسییەکانی سەلماندوە.
*خه‌ڵك پێویستی به ئێوه‌یه، په‌یامی ئێوه بۆ چاوه‌ڕوانیەكانی ئەوان چیه؟
د.ئیسماعیل نامیق: ئێمه وه‌ك رابردو ده‌ستده‌گرین به ئامرازە دیموكراتییه‌كانه‌وه، خاڵێك هه‌یه زۆر جه‌وهه‌ریه، ئێمه‌و خه‌ڵك ئه‌وه‌ی خاوه‌نی دۆسییە ره‌واكه‌یه، به‌رده‌وام له قۆناغی هێرش بردنداین، ئه‌وه‌ی لە مەوقیعی به‌رگریدایه ده‌سه‌ڵاته، ئه‌م دەسەڵاتە درزی تێبوه و ناتوانێت به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌مو هێرش و فشاره له ئاست گه‌نده‌ڵی و گرفته‌كانیا خۆی بگرێت و كۆتایی پێدێت.
ئێمه كه خاوه‌نی پرسێکی ره‌واین، ئه‌م رێگه‌یه‌مان لێ ده‌گرن رێگه‌یه‌كی دیکە ئه‌گرینه به‌ر. هه‌مو ئه‌مه وامان لێ ده‌كا دڵنیابین رۆژێک له پێشمانه حوکمڕانییه‌كی ته‌ندروست و شایسته بۆ هاوڵاتیانی خۆمان له هه‌رێمی كوردستان جێگیر دەکەین، بێگومان ئەمە ئارامی و ته‌حه‌مولكردنی ده‌وێت، به‌ڵام ئەنجامێکی زۆر مێژویی و گرنگه.
خه‌ڵك داوامان لێ ده‌كه‌ن بۆچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستناداته چه‌ك، به‌وشێوه‌یه ئەنجامێکی خێراترتان ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌مه راسته ره‌نگه ئەنجامێکی به‌په‌له‌مان ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام ئەنجامەکە زۆر خراپ ده‌بێت خراپتر له‌و دۆخه‌ی ئێستا تێیداین، ئێمه ویستمان شه‌ڕی براكوژی و شه‌ڕی ناوخۆ تێپه‌ڕێنین، گۆڕانكاریه‌ك به قۆناغ و پلەبەنەدی بكرێت باشتر له‌هه‌ر شێوه‌یه‌كی دیکەی خه‌بات و گۆڕانکاریی.
قۆناغێكی زۆر گرنگمان بڕیوه، ئه‌وه‌ی له به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا به سه‌د ساڵ بڕیویانه ئێمه لێره ته‌قریبه‌ن له شه‌ش بۆ حه‌وت ساڵ توانیمان ئه‌و قۆناغه ببڕین. بۆ نمونه گێڕانه‌وەی به‌ها بۆ ده‌نگی هاوڵاتی ئێمه له قۆناغێكی زۆر كورتدا توانیمان ئه‌مه بكه‌ین.
ده‌توانین بڵێین چه‌ند قۆناغێكی دیکەمان ماوه، قۆناغی ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌قینه بكه‌ین، هه‌ڵبژاردنی راسته‌قینه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه گوزارشت بێت له ده‌نگی راسته‌قینه‌و هه‌ڵبژاردنی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك.
واته هه‌تا بۆمان ده‌كرێ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌دوربگرین له مه‌سه‌له‌ی ته‌زویرو كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ویستی ده‌نگده‌ر لە رێگەی خۆڵکردنە چاوی خەڵک، ئه‌گه‌ر بتوانین ئێمە هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكه‌ین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر حوكمڕانی له هه‌رێم.
*جوغزێكی كاركردنتان له‌ڕێگه‌ی یاساوه بوه، ئەکتیڤ کردنی پەرلەمان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی، زۆر جەخت دەکەنەوە له‌سه‌ر ده‌ستور ده‌ركردنی یاساكان، با ئه‌مه ناوبنێین خه‌باتی یاسایی، ئه‌م هه‌مو قورسایی خستنه سه‌ر یاسا بۆچی؟ له كاتێكدا یاسا لێره دوایین شته گرنگی هه‌بێت؟
د.ئیسماعیل نامیق: سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی باسمان كرد، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، دواجار ده‌بێت هه‌مویان له به‌رگێكی یاساییدا دابڕێژرێن. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕیارمان داوه ده‌ست به رێگە و ئامرازە شه‌رعی و مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه بگرین له به‌دیهێنانی گۆڕانكاریی. ئه‌وانه‌ی شكۆی یاسایان شكاندوه رۆژێک له بەرامبه‌ر حوكمی یاسا خۆیان ده‌بیننه‌وه و ده‌بێت داوای شه‌فاعه‌ت له دادوه‌ر بكه‌ن، ئێمه داوای حوكمی دامه‌زراوه‌یی ده‌كه‌ین، داوا ده‌كه‌ین دامه‌زراوه حاكم بێت له‌م وڵاته. سه‌رجه‌م ئه‌وه‌ی ئێمه دەمانەوێت پێویسته له‌ڕێگه‌ی پشت به‌ستن بێت به شه‌رعیه‌ت له چوارچێوه‌ی یاساكاندا. ئێمه ته‌نها لایەنە تیۆریەکەی یاسامان ناوێت، به‌ڵكو مه‌رجه یاساكان جێبه‌جێبكرێن و پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر نه‌كرێ.