(سبەی):
نزیكه‌ی سێ مانگه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییش ئه‌مڕۆ سه‌دان پێشمه‌رگه له هێزه‌كانی پشتوانی و تۆپخانه و هێزه‌كانی به‌رگری فریاكه‌وتن له ده‌ربه‌ندی بازیان خۆپیشاندانیان كرد و بۆ ماوه‌یه‌ك رێگای (كه‌ركوك – سلێمان)ییان داخست، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت: به‌هۆی نه‌بونی پاره‌وه نه‌توانراوه موچه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بدرێت.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌و هێزه‌ی سێ ساڵ شه‌ڕی داعشی كرد‌و زیاتر له هه‌زارو (600) شه‌هید‌و ده‌هه‌زار بریندار‌و نزیكه‌ی (62) دیل‌و بێسه‌رو شوێنی هه‌بو به‌درێژای شه‌ڕی داعش، ئه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه رۆژانێك بو هه‌مو مانگێك وه‌ك یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت موچه‌یان وه‌رده‌گرت، ئه‌واتا ئه‌مڕۆ وانزیكه‌ی سێ مانگه یه‌ك دیناریان پێنه‌دراوه.
به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان به‌سه‌دان پێشمه‌رگه له هێزه‌كانی پشتوانی دو خۆیشاندنیانكرد ئه‌وان بۆماوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی ناحه‌ی ته‌كیه سلێمانیان داخست.
كاتێك گه‌یشتینه شوێنی خۆپیشاندانه‌كه له‌ژێر فشار‌و هه‌ره‌شه‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كانیاندا بڵاوه‌یان پێكرابو رێگه‌شیان نه‌دا ئێمه هیچ فه‌رمانده‌یه‌ك ببینین، جگه له‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی له‌وێ بون مافی ئه‌وایان نه‌بو له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆیان قسه بكه‌ن.
وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت: به‌هۆی نه‌بونی پاره‌وه موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دواكه‌وتوه.
بەوتەی جەبار یاوەر، لە سیستمی پاشەکەوتی موچەی هێزەکانی پێشمەرگەدا، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌رێژه‌ی (5٪) و باڵاترین پله‌دار (50٪)ی موچه‌كانیان لێده‌بڕدرێت.