(سبەی):
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جەخت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت: موچه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرن نه‌ك بۆ حیزبه‌كان.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا ڕایگه‌یاند؛ داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی رابردو (9) ترلیۆن دینار بوه.
وتیشی: هه‌رێم داهاتی دیكه‌ی هه‌یه به‌ڵام ئاشكرایناكات و هاوكات جەختی كرده‌وه كه داهاتی نه‌وت هه‌رێمی كوردستان له حساباتی حكومه‌تی هه‌رێمدا نیه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی راشیگه‌یاند؛ دو مانگه شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانیان خه‌رجكردوه، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌واده‌ی دیاریكراودا ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی (2018)شه‌وه رایگه‌یاند؛ ئامانج له دواخستنی په‌سه‌ندكردنی بودجه شه‌رمه‌زاركردنی حكومه‌ته.