(سبەی):
دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی عێراق چه‌ند كاردانه‌وه‌یه‌كی خێرای ده‌ستپێكرد كه زۆربه‌یان درێژخایه‌ن‌و هه‌ندێكیشیان پێشتر له‌به‌رامبه‌ر لاسارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم خۆی هه‌ركردبوی نمونه‌ی بڕینی بودجه‌و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
(سبەی) هۆكاره‌كانی نه‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غدا‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه له‌ماوه‌ی رابردودا له‌به‌رامبه‌ر ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا حكومه‌تی عێراق چه‌ند مه‌رجێكی ئاراسته‌ی هه‌رێم و كرد‌و تا ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نیه جێبه‌جێیان بكات‌و خه‌مساره‌ده له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییانه‌دا.
نه‌ناردنی موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند شتێكه‌وه هه‌یه كه خودی حكومه‌تی ماوه‌بۆ درێژكراوه‌كه‌ی هه‌رێم باش ئه‌زانێت عه‌بادی چی ده‌وێت چی داواكردوه بۆیه هه‌رێم خۆی ناداته به‌ده‌سته‌وه.
یه‌كه‌م/ كاتێك حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت موچه ده‌نێرم به‌و مه‌رجه‌ی ده‌روازه‌كانم راده‌ست بكه‌ن، به‌رێزان له‌حكومه‌تی ماوه بۆ درێژكراوه باش تێده‌گه‌ن بۆ داوای ئه‌مه‌ده‌كات و عه‌بادی باش تێده‌گات بۆچی راده‌ستیان ناكه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی چه‌ند ساڵه‌یان كه‌شف نه‌بێت كه ئێوه چیان له‌م مه‌رزو ده‌روازه‌و سنورانه ده‌ستكه‌توه، هاوکات عه‌بادی باش ده‌زانێت رێگه‌ی قاچاخچێتی ئێوه داتانهێنا له‌نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران‌و عێراقدا به رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
دوه‌م/ داوای حكومه‌تی عێراق له‌به‌رامبه‌ر ناردنی موچه‌دا، راده‌ستكردنی فڕۆكه‌خانه‌كان بو، به‌ڵام عه‌بادی له‌خۆتان و ئه‌و ئه‌ندازیارانه‌ی رێنوێنیتان ده‌كه‌ن كه فڕۆكه‌خانه‌كانیان راده‌ست نه‌كرێت ئه‌مه‌یه … هه‌ردور مه‌ڕۆن بڕۆن گوێ له به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بگرن بزانن رۆژانه‌و مانگانه‌و ساڵانه چه‌ند پارەتان ده‌ستكه‌توه خۆ به‌غداو حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌زانێت ئه‌م پاره‌یه‌ی كه له‌فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌ستانكه‌توه پاره‌ی حه‌ڵاڵی هاتن‌و چونی گه‌شتیارو هاوڵاتیان نین، ئه‌و به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گەڕێت كه پاره‌ی زۆر‌و مۆڵی ئه‌م فڕۆكه‌خانانه كه له‌دره‌وه‌ی گه‌شتیاران ده‌ستان كه‌توه له كوێ‌و به‌چی ده‌ستان كه‌توه.. هه‌ر ئه‌وه‌نده بەسە کە بوترێت عه‌بادی بۆ داوای كرد كارمه‌ندی هه‌واڵگری بنێرێته فڕۆكه‌خانه‌كان ئێوه رازی نه‌بون تائێستاشی لەگەڵ بێت رەتیده‌كه‌نه‌وە بۆیه فڕۆكه‌خانه‌كانیش ناكرێنه‌وه.
سێهه‌م/ عه‌بادی كاتێک وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرم به‌و مه‌رجه‌ی ئێوه داهاتی ناوخۆ‌و داهاتی نه‌وتیان راده‌ستبكه‌ن، ئه‌و شاره‌زاتر له‌ئێوه خۆی باش ده‌یزانی بۆ داوای ئه‌مه‌ده‌كات، چونكه باش ئاشكرابو ئێوه له‌هه‌نارده‌ی نه‌وتدا مانگانه چیتان ده‌ستده‌كه‌وێت به‌ڕێگه‌ی بۆری‌و له‌دوای ئه‌وه‌ی كه كه‌ركوك‌و بیره‌نه‌وته‌كانی كه‌ركوكیشتان دا به‌ده‌سته‌وه بۆ هه‌تایه‌و قه‌ت قه‌ت چاوتان پێناكه‌وێته‌وه، عه‌بادی له‌وه زیاتری بۆده‌ركه‌وت كه رۆژانه به رێگه‌ی قاچاخ و به‌تانكه‌ر ئێوه‌چیتان نه‌وت ئاودیو كردوه و پاره‌كه‌یتان حه‌په‌لوشكردوه.
حكومه‌تی عێراق به‌دیاریكراوی سه‌رۆكی وه‌زیرانه‌كه‌ی كاتێك له‌به‌رامبه‌ر ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا داوای ده‌كرد لیست‌و ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان بۆ ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن بۆ وردبینی ئێوه‌ش خۆتان به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌دا ئه‌یزانی بۆچی بو، بۆ ئه‌و هه‌مو بندیواره بو كه ئێوه وه‌ك دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م هه‌رێمه له دژی یه‌كتری چی خه‌ڵكتان به‌لێشاو دامه‌زراندوه چیتان خانه‌نشینكردوه چیتان له‌م هێزی پێشمه‌رگه‌یه كردوه، ئاخر له‌كوێی دونیاندا هه‌بوه حكومه‌تێك له 80%ی بودجه‌كه‌ی بۆ موچه بێت.
ئێستا بۆتان ده‌ركه‌وت حكومه‌تی عێراق بۆچی موچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ناكات، چونكه ئێوه ناتانه‌وێت داهاتی راسته‌قینه‌ی نه‌وت ژماره‌ی حه‌قیقی فه‌رمانبه‌ره‌كانتان، داهاتی فڕۆكه‌خانه‌و خاڵه سنورییه‌كانتان كه‌ین‌و به‌ینی هاتن و چونی ئاڵوگۆڕی بازرگانیه رێگه پێنه‌دراوه‌كانتان له‌ڕێگه‌ی ئاسمان‌و زه‌وییه‌وه لای ئه‌م حكومه‌تی عێراقه كه‌شف نه‌بێت، ئێوه بۆ به‌رژوه‌ندییه شه‌خسیه‌كانی خۆتان داواكه‌ی عه‌بادی جێبه جێناكه‌ن، كه‌چی ئێستا هاتون ده‌تانه‌وێت ده‌ستی چه‌ورتان به‌م سه‌ر ئه‌م حیزب‌و ئه‌م هێزو ئه‌و لایه‌نانه‌دا بسڕن كه له‌وه‌ته‌ی هه‌ن هه‌رچی ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی و حیزبی كردویه‌تی به‌قوربانی میلله‌ته‌كه‌یان، ئه‌و هێزانه‌ی ئێوه به‌چونیان بۆ به‌غدا ئێشتان پێگه‌یشت، له‌وێو له‌لای عه‌بادی و هێزه عێراقیه‌كان پێیان وتبون؛ باجی ئه‌م فشارانه‌ی ئێوه خستوتانه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان حكومەته‌كه‌ی و چه‌ند حیزبێک كه پابه‌ندی ده‌ستوری عێراق نه‌بون ته‌نها خه‌ڵكی هه‌ژارو نەدار زه‌ره‌رمه‌ند بوه پێویسته ئێوه ئه‌و سزایانه له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌ڵبگرن.
له كاتێكدا وه‌فدی هه‌رسێ لایه‌ن به ئاشكرا به حكومه‌تی عێراقیان راگه‌یاندوه كه ناكرێت قوتی خه‌ڵك تێكه‌ڵی ململانێ سیاسیه‌كان بكرێت.