(سبەی):
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، دانیشتوانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان له یه‌كێتی و پارتی توڕه‌ن و ئه‌گه‌ر كورد به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی بكردایه به‌شێك له دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ده‌نگیان به‌لیسته‌كه نه‌ده‌دا، پارێزه‌رێكیش ده‌ڵێت (16)ی ئۆكتۆبه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و كوردی ناوچه دابڕێندراوه‌كانی لاواز كردوه.
شكستی یه‌كێتی و پارتی له به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه دابڕێندراوه‌كان، وایكرد هه‌رسێ لایه‌نی كوردستانی (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) هه‌نگاوێكی گرنگی مێژویی بنێن و به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
به‌وته‌ی شوان رابه‌ر، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی؛ دانیشتوانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان گله‌یی زۆریان له ده‌سه‌ڵات هه‌یه و ئه‌گه‌ر كورد به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی بكردایه ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگی كورد ده‌فه‌وتا.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه، پێداگری یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی كابینه‌ی هه‌شت زیانی زۆری به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه ده‌رگای گفتوگۆی به‌سه‌ر ئه‌و دو حیزبه‌دا داخستوه.
هاوکات له‌سه‌ر ئاستی ناوچه دابڕێندراوه‌كانیش كوردیان دوچاری دۆخێكی نه‌خوازراو كردوه، لەمڕوەوە هه‌ژار كاكه‌یی، پارێزه‌ر دەڵێت: ده‌بێت به‌چ رویه‌كه‌وه یه‌كێتی و پارتی جارێكی تر داوا له دانیشتوانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان بكه‌ن ده‌نگیان بۆ بده‌ن و ده‌بێت چ دروشمێك به‌رزبكه‌نه‌وه به‌تایبه‌تیش كه (16)ی ئۆكتۆبه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و خه‌ڵكی ناوچه دابڕێندراوه‌كانی لاوازكردوه.
نایف سه‌عید، هاودید له هاوپه‌یمانیه‌تی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری لەو بڕوایەدایە، کە رێژه‌ی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن كه‌مبێته‌وه هاوكێشه‌ی سیاسی عێراق دەگۆڕدرێت، وتیشی: “كورد له به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه دابڕێندراوه‌كان نه‌یتوانی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتی بون له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تر بكات”.
ئه‌زمونی شكستخواردوی یه‌كێتی و پارتی له هه‌رێم و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زمونه بۆ ناوچه دابڕێندراوه‌كان، زیانی زۆری به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان پێكهاته‌كان گه‌یاند، ئه‌ركی لایه‌نه كوردیه‌كانی تره قه‌ره‌بوی ئه‌و زیانانه بكه‌نه‌وه.