(سبەی):
پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ هەینی هێزێكی سوپای عێراق له به‌غداوه گه‌یشته ناو خورماتو و له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه بڵاوه‌ی پێكرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی خورماتوو به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ هێزه‌كه به‌ناوی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرایه و مه‌به‌ست له هاتنه‌كه‌شی هێرشكردنه سه‌ر گوندی په‌ڵكانه و ده‌وروبه‌ریەتی.
بەوتەی سەرچاوەکە؛ لەئێستادا سەعاتی سفریان داناوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و چه‌كداره نه‌ناسراوانه‌ی كه له‌و ناوچه‌یه‌دان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (تۆڕی میدیای گۆڕان) به‌شێك له‌و هێزه له‌ناو گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كاندا بڵاوه‌یان پێكراوه، ئه‌وه‌ش ترس و نیگه‌رانی لای هاوڵاتیانی كوردی خورماتو دروستكردوه.