كونسوڵی‌ پێشوی‌ توركیا له‌ موسڵ: حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆغان راده‌ستی‌ داعشی‌ كردین

ئۆزتورك یه‌ڵماز

(سبەی):

كونسوڵی‌ پێشوی‌ توركیا له‌ موسڵ، حكومه‌تی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی‌  له‌ ساڵی‌ (2014) تیمی‌ كونسوڵخانه‌كه‌یان راده‌ستی‌ داعش كردوه‌.

ئۆزتورك یه‌ڵماز، كه‌ هاوكات جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماریه‌ له‌ وتارێكیدا له‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا كه‌ مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌  توركیاش ئاماده‌بو‌، رە‌خنه‌ی‌ توندی‌ له‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا گرت له‌باره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌ ساڵی‌ (2014) و له‌ كاتی‌ داگیركردنی‌ موسڵ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه،‌ حكومه‌تی‌ توركیا كارمه‌ندانی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌و شاره‌ كه‌ له‌ (43) كه‌س پێكهاتبون راده‌ستی‌ داعش كردوه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ زه‌مانی‌ توركی‌، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا وه‌ڵامێكی‌ توندی‌ كونسوڵی‌ پێشوی‌ توركیای‌ له‌ موسڵ داوه‌ته‌وه‌ و چه‌ند تۆمه‌تێكیشی‌ ئاراسته‌كردوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان ئاڵۆزی‌ تێكه‌وتوه‌ و په‌رله‌مانتارانی‌ پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماری‌ هۆڵی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یان به‌جێهێشتوه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە