(سبەی):
بۆ یه‌كه‌مجار ژنانی سعودیه چونه نێو یاریگاكان و بون به بینه‌ری راسته‌خۆی یارییه‌كانی تۆپی پێ، ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ش له چوارچیوه‌ی ئه‌و پرۆژه چاكسازییه‌دا هات كه به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه ده‌ستیپێكردوه.
ژنانی سعودیه ده‌روازیه‌كی تریان به رودا كرایه‌وه بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانیان و به‌شداریكردن له چالاكیه وه‌رزشی و هونه‌رییه‌كاندا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆیه‌كه‌مجار له مێژوی ئه‌و وڵاته‌دا رێگه‌یان پێدرا بینه‌ری یارییه‌كانی تۆپی پێ بن.
ره‌نگه یاری نێوان یانه‌ی ئه‌هلی و به‌تینی سعودی له مێژوی سعودیه‌دا وه‌ك خاڵی وه‌رچه‌رخان له ژیانی ژنانی ئه‌و وڵاته‌دا ته‌ماشابكرێـت، چونكه ئه‌و یارییه بوه یه‌كه‌مین یاری خولی یانه‌كانی سعودیه كه ژنان بینه‌ری بن.
هه‌رچه‌نده ئه‌و بڕیاره بۆ ژنانی سعودیه مایه‌ی خۆشحاڵیه، بەڵام ئازادی ته‌واوی بۆ ژنانی ئه‌و وڵاته بۆ بینینی یاریه‌كانی تۆپی پێ ده‌سته‌به‌ر نه‌كردوه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك مه‌رجی په‌یوه‌ستكردوه به‌و بڕیاره‌وه كه‌بریتین له دانیشتنی ژنان له شوێنی تایبه‌ت به‌خێزان و ژنان له یاریگاكاندا.
مه‌رجی ته‌مه‌نیش گرێدراوی ئه‌و بڕیاره‌یه، چونكه ته‌نها رێگه به‌ژنانی سه‌رو ته‌مه‌نی (18) ساڵ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری راسته‌خۆی یارییه‌كانی تۆپی پێ بن. ئه‌وه‌ش نه‌ك له سه‌رجه‌م یاریگاكان به‌ڵكو به گوێره‌ی بڕیاره‌كه ته‌نها یاریگای پارێزگاكانی ریاز و جه‌ده و ده‌مام كراوه ده‌بن له به‌رده‌م ژناندا.
بۆ رێگه خۆشكردن بۆ ئه‌و بڕیاره‌ش پێشتر سعودیه پاڵه‌وانێتی یاری سكواشی بۆ ژنان رێكخست و هه‌روه‌ها شاری جه‌ده میوانداری پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد كه زیاترله سێ هه‌زار ژن تێیدا به‌شداربون.
ئه‌وه یه‌كه‌م بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه نیه به ئاراسته‌ی پێدانی ئازادیه‌كی سنوردار به ژنان، به‌ڵكو له ساڵی رابردوشدا حكومه‌تی ریاز مافی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری به ژنان به‌خشی، هه‌روه‌ها رێگه‌درا به ژنان به‌شداری ئاهه‌نگه‌كانی رۆژی نیشتمانی سعودیه بكه‌ن بۆ یه‌كه‌مجاریش پاش (30) ساڵ بڕیاردا سینه‌ما له‌و وڵاته بكرێـته‌وه.
ئه‌و گۆڕانكاریانه له سعودیه له‌باره‌ی شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی مێینه روده‌ده‌ن له چوارچێوه‌ی ئه‌و چاكسازیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دایه كه به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته ده‌ستپێكردوه، چونكه بن سه‌لمان به‌ڵێنیداوه تاكو ساڵی 2030 له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته ئاستی باشترینه‌كان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كۆمه‌ڵه هه‌نگاوه كه سعودیه به ئاراسته‌ی پێدانی ئازادی به ره‌گه‌زی مێینه ناویه‌تی، به‌ڵام هێشتا له به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵێك مافی بنه‌ڕه‌تیدا ژنانی سعودیه كۆت و به‌ندیان له‌سه‌ره و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه په‌یوه‌سته به ره‌زامه‌ندی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.
ئه‌وانه‌ش بریتین له؛ ده‌رهێنانی پاسپۆرت و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و كردنه‌وه‌ی ئه‌ژماری بانكی و ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی بازرگانی و ئازادبون له زیندان دوای ته‌واوبونی حوكمی زیندانیی.
سعودیه و مافه‌كانی ژنان
– سعودیه: بۆ یه‌كه‌مجار رێگه به ژنان ده‌درێت ئاماده‌ی بینینی یارییه‌كانی تۆپی پێ بن.
– ته‌نها تێگه به‌ژنانی سه‌رو ته‌مه‌نی (18) ساڵ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری یارییه‌كان بن.
– ژنان ته‌نها له سێ یاریگا ده‌توانن بینه‌ری یارییه‌كانی تۆپی پێ بن.
– پێش چه‌ند رۆژێك سعودیه پاڵه‌وانێتی یاری سكواشی رێكخست.
– ساڵی رابردو له جه‌ده پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كچانی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رێوه‌چو.
– ساڵی رابردو حكومه‌تی ریاز مافی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری به ژنان به‌خشی.
– رێگه‌درا به ژنان به‌شداری ئاهه‌نگه‌كانی رۆژی نیشتمانی سعودیه بكه‌ن.
– پاش (30) ساڵ بڕیاردرا سینه‌ما له سعودیه بكرێته‌وه.
– پێدانی ئازادی به ژنان له چوارچێوه‌ی پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لماندایه.
– ژنانی سعودیه له به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵێك مافی بنه‌ڕه‌تیدا كۆت و به‌ندیان له‌سه‌ره.
– ژنانی سعودیه ناتوانن به بێ ڕه‌زامه‌ندی پیا و پاسپۆرت ده‌ربهێنن.
– ژنانی سعودیه به‌بێ ره‌زامه‌ندی پیاو ناتوانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
– ژنانی سعودیه ناتوانن ئه‌ژماری بانكی بكه‌نه‌وه .