(سبەی):
سه‌رۆكی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر یه‌په‌گه كانتۆنی عه‌فرین راده‌ست نه‌كات به‌سه‌ریاندا ده‌ڕوخێنن، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به سوپای ئه‌و وڵاته‌ش گونده‌كانی سه‌ر به عه‌فرین تۆپبارانده‌كه‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له وتارێكدا له كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی حیزبه‌كه‌ی له شاری ئه‌لعه‌زیزی باكوری كوردستان رایگه‌یاند، به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات وه‌كو چه‌قۆ راڕه‌وی نێوان كۆبانی و عه‌فرینیان بڕیوه، به ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلیبیش راڕه‌وی نێوان عه‌فرین و ده‌ریای سپیان له‌ناو بردوه.
ئه‌ردۆغان وتیشی: ئه‌گه‌ر یه‌په‌گه عه‌فرین راده‌ستنه‌كات به‌سه‌ریاندا ده‌ڕوخێنن و ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵینانه‌ی له‌باره‌ی مه‌نبه‌جه‌وه دراوه جێبه‌جێنه‌كرێن ئه‌وا هه‌فته‌یه‌ك ناخایه‌نێت ده‌رده‌كه‌وێت چی ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان، ئاشكراشیكرد، ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا چوار هه‌زار و (900) بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ناردوه بۆ یه‌په‌گه، هه‌روه‌ها دو هه‌زار فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری پڕ له چه‌كی ناردوه بۆ شه‌ڕڤانان.
هاوكات گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به سوپای توركیا گونده‌كانی جه‌ندرێس و شێراوای سه‌ر به عه‌فرینیان تۆپباران كرد و یه‌په‌گه‌ش وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه.