(سبه‌ی):
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یاندنی ئیئتیلافێكی نوێی راگه‌یاند بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراق به‌ناوی ئیئتیلافی سه‌ركه‌وتن و چاكسازی و داواشی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد بێنه پاڵ ئه‌و ئیئتیلافه نیشتیمانییه كه به‌وته‌ی خۆی دوره له تایه‌فی و مه‌زهه‌بیه‌وه.
له تویتێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، عه‌بادی نوسیویه‌تی: ئیئتیلافی سه‌ركه‌وتن و چاكسازی پارێزگاری له سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌كان و هه‌روه‌ها قوربانیدانی شه‌هیده‌كان ده‌كات و له هه‌مان كاتدا دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵی و موحاسه‌سه ده‌كات.
ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه كه ئیئتیلافه‌كه‌یان كار بۆ هه‌مو عێراقییه‌كان ده‌كات و یه‌كێتیی خاكی وڵات و سه‌روه‌ریی نیشتیمانی به‌هێز ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حیزبی ده‌عوه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق سه‌رۆكایه‌تیی لیستی سه‌ركه‌وتن و چاكسازی بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه نوری مالیكی، سه‌ركرده له هه‌مان حیزب كه پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوه، سه‌رۆكایه‌یتی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كات.