(سبەی):
رێكخه‌رى ژورى هه‌ڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ هەر هێزێك ئیراده‌و پێگه‌ى له‌ناو هاوڵاتیان له‌ده‌ستدا ناتوانێ به زه‌برى چه‌ك بمێنێته‌وه‌و دەشڵێت: گۆڕان رێگر بو له دروستبونى حوکمی دیكتاتۆریه‌ت و بنەماڵەیی.
زمناكۆ جه‌لال، رێكخه‌رى ژورى هه‌ڵبژاردن و ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رادیۆی ده‌نگى گۆڕان دەڵێت: زۆر كارمان كرد بۆ گۆڕینى سیستمى حوكم و چه‌سپاندنى بنه‌ماى پەرله‌مانى، باجى گه‌وره‌مان دا له‌و پێناوەدا، به‌ڵام باجه‌كه‌ى ئێمه رێگر بو له دروستبونى دیكتاتۆریه‌ت له هه‌رێم.
هەروەک باس لە خەباتی پەرلەمانی و گرنگی هەڵبژاردن دەکات و وتی: “گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت ئه‌وه‌یه له‌رێگه‌ى ده‌نگدانه‌وه رێگرى له دیكتاتۆریه‌ت كراوه، ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ى ده‌نگدانه‌وه رێگریمان له پاوانخوازى و حوكمى بنه‌ماڵه‌یی نه‌گرتایه، ئه‌م هه‌رێمى كوردستانه ده‌بو به حوكمێكى دیكتاتۆرى كه به‌سه‌د ساڵی تر كۆتایی پێ نه ئه‌هات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر هێزێك ئیراده‌و پێگه‌ى له‌ناو هاوڵاتیان له‌ده‌ستدا ناتوانێ به زه‌برى چه‌ك بمێننه‌وه، شكست و كه‌وتنى ئه‌م مۆدێل و عه‌قڵیه‌ته سیاسیه ئیسپات بوه. بۆیه تاكه رێگه رێگه‌ى خه‌باتى پەرله‌مانیه، كه ئێمه ئه‌مه‌مان گرتۆته‌به‌ر.
دەقی چاوپێکەوتنەکە
ئامادەکردنی: لەیلا جەمال
شکستی شانزەی ئۆکتۆبەر بنبەستی شکستی سیستمی حوکمڕانی (سەرۆکایەتی – ناشەرعی) هەرێمی کوردستان بو.
لە هەشت ساڵی رابردودا بەهۆی سەرهەڵدانی بیری چاکسازیی و بنەبڕکردنی گەندەڵی، کە لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕاندا فۆرمەڵە بو، کورد لە باشوری کوردستان دەرگای دەرفەتێکی مێژویی بەڕودا کرایەوە بۆ چاکسازیی کردن لە سیستمی حوکمڕانیدا، لەسەر بنەمای پشت بەستن بە بنەما شەرعی و دیموکراتییەکان، هەروەها دامەزراندنی ئابوریەکی بەهێز و بەڕێوەبردنی شەفاف بۆ دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاونیشتمانیان، بەڵام پەکخستنی پەرلەمان کە دواتر بەلاڕێدا بردنی سیاسەتی هەرێمی لێکەوتەوە، مێژویی سیاسی و حوکمڕانی پارتی و یەکێتی لە روانگەی نێودەوڵەتیەوە کۆتایی پێهێنا.
لەسەر ئاستی ناوخۆ، بزوتنەوەی گۆڕان وەک دوەم هێزی سیاسی بڕیاریدا ببێتە ئۆپۆزسیۆن و لەو چوارچێوەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەستی لەکار کێشایەوە.
هەرێمی کوردستان، لە دیدی هاونیشمانیانەوە، گۆڕانکاری ریشەیی هەڵدەگرێت، ئاڕاستەی پاڵپشتیە نێودەوڵەتییەکانیش روەو پشگیری کردنی رەوتی دیموکراسی و ئازادی و چاکسازین.
لە زنجیرەیەک چاوپێکەوتندا، دەستکەوتەکانی خەباتی پەرلەمانی لە رابردو، دەرفەتەکانی سەرکەوتنی رەوتی دیموکراسی و چاکسازیی، بنەبڕکردنی گەندەڵی، بۆ ئایندە دەخەینەڕو، لەگەڵ میکانیزمە جیاوازەکان بۆ کۆتایی هێنان بە مۆتەکەی دیکتاتۆری لەهەرێمی کوردستان.
* گرنگى هه‌ڵبژاردن له دیدى ئێوه‌وه له چیدایه؟ به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر رێكاره دیموكراسیه‌كان له ناویاندا هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه؟
زمناكۆ جه‌لال: هه‌ڵبژاردن تاكه رێگایه بۆ به‌شدارى هاوڵاتیان له پڕۆسه‌ى سیاسى و به‌شدارى له دروستكردنى بڕیاردا، بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى سیاسى له‌ژێر ده‌ستى تاكه‌كه‌س و تاكه حیزب بێته ده‌ره‌وه‌و ببێته بڕیارێك سه‌رجه‌م هاوڵاتیان تیایدا به‌شدار بن. به‌جۆرێك بڕیار‌و یاساكان ره‌نگدانه‌وه‌ى خواست و ویستى ئه‌وان بێت له رێگه‌ى نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه بۆ پەرله‌مان، ئه‌وه‌ى ئێمه ئه‌مانه‌وێ ئه‌وه‌یه، نوێنه‌ره‌كانى خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به ده‌نگى حه‌قیقى خه‌ڵك بن، بێ ته‌زویر، هه‌روه‌ها نوێنه‌ره‌كانى خه‌ڵك نماینده‌ى راسته‌قینه‌ى ده‌نگده‌رانیان بكه‌ن نه‌ك هى کەس و حیزب. هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردن تاكه رێگه‌یه بۆ چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى دیموكراسى.
* سه‌باره‌ت به‌و سه‌رنجه‌ى كه قسه له سه‌ر بێ بایه‌خى هه‌ڵبژاردن ده‌كات، گوایه گۆڕانكاریه‌كى ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع به‌دى ناهێنێ و ده‌سكه‌وت و ئیمتیازه بۆ كۆمه‌ڵێ كه‌س، ئه‌گه‌ر سه‌رنجه‌كه له جۆرێك له هه‌ڕه‌مه‌كیه‌وه بخه‌ینه سیاقێكى سیاسیه‌وه، سه‌رنجتان؟
زمناكۆ جه‌لال: ناردنى نوێنه‌ر ته‌نها بۆ ئیمتیاز نیه، له رێگه‌ى ناردنى نوێنه‌رى خه‌ڵك بۆ پەرله‌مان و نوێنه‌ره‌كانى خۆمان بۆ حكومه‌ت توانیمان چى بكه‌ین؟ له ساڵى (1992) كورسیه‌كان له نێوان دو هێزى ده‌سه‌ڵاتدار دابه‌شكرابو په‌نجا به په‌نجا، له ساڵى (2005) هێزێكى نوێ داخڵ بو كه یه‌كگرتوى ئیسلامى بو، كورسیه‌كانى یه‌كێتى و پارتى كه‌مى كرد بۆ نه‌وه‌دو چوار كورسى، له ساڵى (2009) به داخڵ بونى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و دروستبونى ئۆپۆزسیۆن كورسیه‌كانى یه‌كێتى و پارتى كه‌میكرد بۆ په‌نجاو هه‌شت كورسى، له سه‌دا چلى كورسیه‌كان كه‌وتنه ده‌ست هێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى. ئه‌مانه هه‌موى به‌رهه‌مى هه‌ڵبژاردنه.
ئه‌و پۆستانه‌ى كه له ساڵى (1992) له ده‌ستى پارتى و یه‌كێتیدا بوه، بۆ یه‌كه‌مجار كه‌وته ده‌ست یه‌كێك كه گه‌نجێك بو خه‌باتى شاخى نه‌بو، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مى سندوقه‌كانى هه‌ڵبژاردن بو، پەرله‌مان كه‌وته ده‌ست هێزێك له‌ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى، ئه‌م پرۆسه دیموكراتیه وایكرد ورده ورده یه‌كێتى و پارتى له‌و هه‌ژمون و باڵا ده‌ستیه‌ی هه‌یانبو قەبارەیان بچوكتر بێته‌وه.
* ده‌سكه‌وتى ئه‌م هه‌نگاوه بۆ كۆمه‌ڵگه و تاكه‌كان چی بو؟
زمناكۆ جه‌لال: گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت ئه‌وه‌یه له رێگه‌ى ده‌نگدانه‌وه رێگرى له دیكتاتۆریه‌ت كراوه، ئێمه له بزوتنه‌وى گۆڕان كاتێك به (25) كورسى چوین بۆ پەرله‌مان، له به‌دیلى شه‌ڕى براكوژى و شه‌ڕه‌كانى تر كه شه‌ڕى به‌رژه‌وه‌ندى دو حیزب و بنه‌ماڵه بون، ئێمه هاتین شه‌ڕى پڕۆژه یاسا‌و شه‌ڕى چاكسازیمان كرد، ئه‌م ململانێیانه‌مان برده پەرله‌مان به شێوازێكى دیمو‌كراتى و بێ توندوتیژى. له‌و رۆژگاره‌وه كه ئۆپۆزسیۆن دروستبوه هاوڵاتى ئه‌زانێ بودجه چیه، لێپرسینه‌وه دروستبوه له حكومه‌ت، شێوازه‌كانى دزیكردن بۆ هاوڵاتى كه‌شف بوه، ئه‌م هێزانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت بون سه‌داى هاوڵاتى بون له‌ناو پەرله‌مان. ئه‌مانه به‌رهه‌مى هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانى ده‌نگدانه. ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ى ده‌نگدانه‌وه رێگریمان له پاوانخوازى و حوكمى بنه‌ماڵه‌یی نه‌گرتایه، ئه‌م هه‌رێمى كوردستانه ئه‌بو به حوكمێكى دیكتاتۆرى كه به‌سه‌د ساڵی‌تر كۆتایی پێ نه ئه‌هات.
به‌م هه‌نگاوه قوربانیه‌كى گه‌وره‌مان دا، به‌ڵام نه‌تیجه‌كه‌ى گه‌وره‌یه، چونكه پایه‌كانى دیكتاتۆرى ده‌سه‌ڵاتێكى سته‌مكارى شمولیمان له‌رزاند، زۆرێك له هاوڕێكانمان ده‌ستیان له پله‌و پۆستى گه‌وره هه‌ڵگرت، ئێستاش به‌رامبه‌ر ئیمتیازه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى و پارتى خۆگرن له‌پێناو ئه‌و خه‌باته دیموكراتیه‌ی ده‌ستمان پێكردوه. ئێمه سه‌ربه‌رزین به هاوڕێكانمان كه له‌ئاست شیاوێتى پێگه‌كانیان بون و به‌رپرسیارانه داكۆكیان له مافى خه‌ڵك كردوه.
*ئه‌وان هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك نه‌تیجه قبوڵه‌و كارى پێناكه‌ن، ئێوه‌ش میكانیزمى یه‌كه‌م و كۆتاییتان هه‌ڵبژاردنه، دو ئاڕاسته‌ى هێنده دژ، ئه‌گه‌ن به كوێ؟
زمناکۆ جەلال: كاتێك دیموكراسى بوه خواست و ئیراده‌ى شه‌قام، ئه‌وانه ناتوانن هیچ بكه‌ن، یۆ نمونه سه‌رۆكى هه‌رێمى رابردو دو جار خولى سه‌رۆكایه‌تى به ناشه‌رعى بۆ درێژ كرایه‌وه، ئه‌یویست تا مردن له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات بێت، به‌ڵام ئێمه‌و كۆمه‌ڵ نه‌چوینه ژێر بارى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى بۆى. له كۆتاییدا ملى یا به‌وه‌ى كورسى جێبهێڵێ، ئه‌مه به‌رهه‌مى خه‌باتى پەرله‌مانیه، ئه‌مه به‌رهه‌مى شێوازى كارى پەرله‌مانیه.
*ئایا كورسى جێهشتنى مه‌سعود بارزانى له‌به‌ر فشارى ده‌ره‌وه بو؟
زمناکۆ جەلال: نه‌خێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌رعیه‌تى ناوخۆیی نه‌بو، له ده‌ره‌وه پشگیرى نه‌كرا. پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌ى بێڕێزى به ده‌نگ و ئیراده‌ى خه‌ڵك ئه‌كه‌ن، ئێمه خه‌باتى پەرله‌مانى سه‌نگه‌رى پشگیریكردنمانه له پێداویستى و خواستى خه‌ڵك، ئه‌وه‌ى ئه‌وان ئه‌یڵێن دادیان نایا گوایه مادام هێزیان هه‌یه گرنگ نیه چه‌ند كورسى ئه‌هێنن، چونكه ئه‌گه‌ر هێزێك ئیراده‌و پێگه‌ى له‌ناو هاوڵاتیان له‌ده‌ستدا ناتوانێ به زه‌برى چه‌ك بمێننه‌وه، شكست و كه‌وتنى ئه‌م مۆدێل و عه‌قڵیه‌ته سیاسیه ئیسپات بوه. بۆیه تاكه رێگه رێگه‌ى خه‌باتى پەرله‌مانیه، كه ئێمه ئه‌مه‌مان گرتۆته‌به‌ر. پێكهێنانى حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات به هێزى چه‌كدار ناكرێت، به‌ڵكو به ژماره‌ى كورسیه‌كانى پەرله‌مان و به خه‌ڵكى شیاو و لێهاتو ده‌كرێت.
ئێستا گۆڕان و ئه‌و هێزانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتن ئه‌توانن حكومه‌تێك پێكبهێنن حكومه‌تى هاوڵاتى بێت، كارى هاوڕێكانمان كه داكۆكیان له مافه‌كانى خه‌ڵك كردوه و ئه‌و به‌رنامانه‌ى له‌ماوه‌ى بونمان له حكومه‌ت هه‌وڵدرا جێبه‌جێبكرێن له‌سه‌ریان سوربین ده‌توانین به پشتیوانى خه‌ڵك ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ى كه باوه‌ڕى به چاكسازى و باشكردن هه‌یه، ده‌توانرێ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته تێپه‌ڕێنى كه پشت ئه‌ستوره به هێزى چه‌كدار.
*خه‌ڵك به جۆرێك بێئومێدن له به‌شداریكردن له سیاسه‌ت و ده‌وترێ ده‌سه‌ڵات به ئه‌جێندا ئه‌مه‌ى كردوه، ئێوه به‌چى ئومێد ده‌گێڕنه‌وه بۆ هاوڵاتیان، تا بێنه‌وه ناو به‌شدارى سیاسى؟
زمناكۆ جه‌لال: هاوڵاتیان ده‌توانن یان له‌ناو رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیه‌وه به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسى بكه‌ن یان له رێگه‌ى حیزبه‌كانه‌وه به‌شدارى بكه‌ن و چالاكى سیاسیان هه‌بێت، یان ئه‌گه‌ر هاوڵاتى ده‌رفه‌تى كاركردنى له‌م دو شێوازه‌دا نه‌بو ده‌توانێ ده‌نگ بدات به‌و نوێنه‌رانه‌ى متمانه‌ى پێیانه، به‌و حیزبانه‌ى متمانه‌ى پێیانه. باشترین رێگه به‌شدارى سیاسى هاوڵاتیه له رێگه‌ى چون بۆ ده‌نگدان، كاتێک هاوڵاتى ناچێت بۆ هه‌ڵبژاردن هێزه ته‌زویرچیه‌كان له‌ڕێگه‌ى ته‌زویره‌وه ئاسان ده‌توانن گۆڕانكارى له ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن.
*پاساوى ئێوه بۆ ئه‌م شێوازه له به‌شدارى سیاسى چیه؟ مه‌به‌ستم پشتبه‌ستنه به ده‌نگدان.
زمناكۆ جه‌لال: دو شێواز هه‌یه بۆ حوكمڕانى، شێوازى یه‌كه‌م، چه‌كداریه، پشت ئه‌ستوره به هێزو به‌كارهێنانى ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى خۆیان له چه‌كدارو ترس و سزا‌و چه‌ك و كوشتن و چه‌ندین شێوازى دیكه‌دا ده‌بیننه‌وه كه ده‌سەڵاتى پارتى و یه‌كێتى گرتویانه‌ته به‌ر به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و به‌رامبه‌ر هه‌مومان به‌گشتى و ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر یه‌كتریش له رابردوه‌وه تا ئێستا، ئەنجامی ئه‌م شێوازه‌ش شكستى حکومڕانى و شكستى شانزه‌ى ئۆكتۆبه‌ر، به گولله وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران و شه‌ڕى ناوخۆ‌و كوژرانى زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س له رۆڵه‌ى كورد له‌سه‌ر ده‌ستى كورد بوه.
شێوازى دوه‌م، ئه‌و شێوازه‌یه كه ئێمه ته‌به‌نیمان كردوه، ره‌حمه‌تى نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ته‌به‌نى ئه‌كرد ئه‌ویش شێوازى خه‌باتى مه‌ده‌نى و پەرله‌مانیه، كه تیایدا مێژو به هاوڵاتى نافرۆشیته‌وه، به‌ڵكو خۆت به‌قه‌رزاربارى هاوڵاتى ئه‌زانى، چونكه هاوڵاتى ده‌نگت پێئه‌یا و تۆش پابه‌ندى به بەڵێنەکانی خۆته‌وه به‌رامبه‌ر ده‌نگى هاوڵاتى. ئێمه له بنه‌ماى كاركردنمان ئه‌وه‌مان چه‌سپاندوه، سندوقه‌كانى ده‌نگدان سه‌نگه‌رى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ن له جیاتى ململانێى چه‌كدارى و شه‌ڕى براكوژى.
دو شت هه‌یه وه‌ك بنه‌ماو پابه‌ندێتى گرنگه بیڵێم، له چوارساڵى یه‌كه‌م وتمان دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى ئه‌كه‌ین، كردمان و له‌و به‌ڵێنه لامان نه‌دا. له چوارساڵى دوه‌م وتمان سیستمى حوكم له كوردستان ئه‌گۆڕێن، زۆر كارمان كرد بۆ گۆڕینى سیستمى حوكم و چه‌سپاندنى بنه‌ماى پاڕله‌مانى، باجى گه‌وره‌مان دا له‌و پێناوه‌یا، به‌ڵام باجه‌كه‌ى ئێمه رێگر بو له دروستبونى دیكتاتۆریه‌ت له هه‌رێم. ئه‌و سه‌رۆكه‌ى دوانزه ساڵ سه‌رۆكى هەرێم بو كه ئاماده نه‌بو واز له سه‌رۆكایه‌تى بهێنێ، ئێمه‌ش ئاماده نه‌بوین ماوه‌ى بۆ درێژ بكه‌ینه‌وه له‌ژێر هیچ پاساوێكى ناشه‌رعیدا، به‌هۆى ئه‌وه‌وه وه‌زیره‌كانمان دورخرانه‌وه له حكومه‌ت، پەرله‌مان داخرا، دواى ئه‌وه‌ش ده‌یان ئیمتیاز خرایه به‌رده‌ممان بۆ ئه‌وه‌ى رازى بین سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له هه‌رێم بچه‌سپێ و ته‌نازول بكه‌ین له مه‌بادیئى سیستمى پەرله‌مانى. به‌ڵام ئه‌مه‌مان نه‌كردو بوینه دیوارێكى پۆڵاین به‌ڕوى گه‌نده‌ڵكاران و گه‌نده‌ڵى و دوباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌زمونه شكستخواردوه‌كانى گه‌لانى تر. له ئەنجامی ئه‌وه دڵنیام پێكه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى كوردستان ئه‌توانین ئه‌م رێگه‌یه كه رێگه‌ى چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى حوكمڕانى هاوڵاتى و سیستمى پەرله‌مانى، نوێنه‌ره راسته‌قینه‌كانى خه‌ڵكه ته‌واو بكه‌ین، پێچه‌وانه‌ى ئه‌و رێگه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی ئه‌یه‌وێ بمان بات به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تى، كه ئه‌م ئه‌زمونه له مێژو له ئێستاشدا هه‌رگیز نه‌یتوانیوه نماینده‌ى هاوڵاتیان بكات، به‌ڵكو هه‌میشه به ئاڕاسته‌ى تاكڕه‌وى و حوكمى سته‌مكار چوه.