(سبەی):
عێراق له به‌رهه‌مهێنانی پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا نزیك بوه‌ته‌وه‌و وه‌زیری نه‌وتیش ده‌ڵێت: عێراق پابه‌ند ده‌بێت به رێژه‌ی دیاریكراوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه.
جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عیراق له لێدوانێكی‌دا بۆ رۆژنامه‌نوسان له شاری ئه‌بوزه‌بی رایگه‌یاند؛ ئێستا عێراق رۆژانه نزیكه‌ی چوار ملیۆن و (300) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
وتیشی: سه‌ره‌ڕای به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بەڵام پێویسته رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌نێو وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك و له ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ش به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی نرخ جێگیر ببێت.
به‌پێی وتەی وه‌زیری نه‌وت، عێراق ده‌یه‌وێت له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا سێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری گاز ئیمزا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی سود له گازی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشوری وڵات وه‌ربگرن.