(سبەی):
فیرناندۆ هیرۆی ئه‌ستێره‌ی پێشوی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌رگری له‌زه‌ینه‌دین زیدان ده‌كات‌و پێیوایه راگه‌یاندنه‌كان كێشه‌و قه‌یران بۆ زیدان‌و تیپه‌كه‌ی دروست ده‌كه‌ن.
له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی، هیرۆ رایگه‌یاندوه ئه‌وه‌ی زیدان له دو وه‌رزی رابردودا كرد شتێكی جیاواز بوه‌و هیچ راهێنه‌رێك له‌مێژوی یانه‌كه‌یدا نه‌یتوانیوه ئه‌نجامیبدات، بۆیه پێویسته رێز له‌و راهێنه‌ره بگیرێت.
هیرۆ ده‌ڵێت “راگه‌یاندنه‌كان كێشه بۆ زیدان دروست ده‌كه‌ن‌و روبه‌ڕوی قه‌یرانی ده‌كه‌نه‌وه، شتی بچوك له‌ریاڵ مه‌درید گه‌وره ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێویسته راستگۆبن‌و روداوه‌كانی رابردو له‌بیر نه‌كه‌ن”.
هیرۆ كه ئێستا له‌یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا كار ده‌كات، وتیشی “زیدان هه‌ر ئه‌و زیدانه‌یه كه دو ساڵ له‌سه‌ریه‌ك چامپیۆنس لیگی بۆ ریاڵ مه‌درید برده‌وه، بۆیه پێویسته به‌هێمنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زیدان بكه‌ن‌و له‌هه‌مو كات پێویستی به هاوكارییه”.