(سبەی):
شكستی حوكمڕانی چه‌ند ساڵی رابردوی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، زیانی به یه‌كڕیزیی و متمانه‌ی نێوانه هێزه سیاسییه‌كان گه‌یاندوه و بوەته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ك هێزه جیاوازه‌كان، بگره ئه‌و هێزانه‌ی كه هاوپه‌یمان بون له شكستپێهێنانی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیی ناوخۆیی، نه‌توانن به‌یه‌كه‌وه قه‌واره‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ناوچه جێناكۆكه‌كان پێكبهێنن، ئه‌وە‌ش ته‌نیا كورد له‌و ناوچانه لێی زه‌ره‌رمه‌نده و باجی ده‌سه‌ڵاتێكی شكستخواردو ده‌دات.
له چه‌ند ساڵی رابردودا، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو شكسته‌ی دوچاری خه‌ڵكی كوردستانیان كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه خراپه‌ی توشی هاوڵاتیانیان كردوه، له‌پاڵ ئه‌و هه‌مو قه‌یرانه سه‌خته‌ی كه‌بونه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر ئێستا و ئاینده‌ی خه‌ڵك و خاكی هه‌رێم، یه‌كڕیزیی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان تێكدا، كه هێمای مانه‌وه و به‌رده‌وامی مێژویی گه‌لی كوردستان بوه.
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، به‌تایبه‌تیش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه، كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كرد و پرۆژه‌ی بۆ ئه‌وه هه‌بو كه پێش هه‌رشتێك سیستمی حوكمڕانی له هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه به په‌رله‌مانی بكرێت و دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌دان به نیشتمانی بكرێن و مافی هاوڵاتیبون به‌دیبهێنرێت و رێز له فره ره‌نگی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی پێكهاته‌ی هه‌رێم بگیرێت، به‌ڵام هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، چونكه ئامانجی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كییان بریتیبو له به‌رژه‌وه‌ندخوازیی تایبه‌تی و پاراستنی كیانه حزبیی و كه‌سیی خۆیان گوێییان به پێداگری و پرۆژه‌كانی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن نه‌دا.
هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی بۆ خواستی خۆیان حوكمیان كرد، له كۆتاییدا جگه له شكست و داته‌پاندنی ژێرخانی ئابوری و سیاسی هیچیتریان به‌رهه‌م نه‌هێنا، ئه‌و شكسته‌ی خستیانه‌وه، كه به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراوی بێ ئاماده‌كاری به لوتكه گه‌یشت، خه‌ریك بو بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی دوچاری داڕمانی سه‌خت بكه‌ن.
به شكستی خۆیان، ئینتیما و خۆشه‌ویستی و نیشتمان په‌روه‌ری و گیانی به‌رزی پێشمه‌رگانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان خسته به‌رده‌م هه‌ره‌سی ئاره‌زو په‌رستانه‌ی خۆیان و خه‌ریكبو وه‌ك ویسته حزبیه‌كانی خۆیان به‌كوشتی بده‌ن.
ئێستا، كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نزیك بوەته‌وه و هێزه عێراقییه‌كان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی و قه‌واره‌ی جیاجیاوه خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه و ئاماده‌سازی ئه‌كه‌ن، بێ متمانه‌یی و لێكترازان و دابڕانی نێوان هێزه كوردستانییه‌كان گه‌یشتوەته ئاستێك ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه‌شی به‌یه‌كه‌وه قۆرخی ده‌سه‌ڵات و ئابوری و سه‌ربازی و سیاسی هه‌رێمیان كردبو، جگه له‌وه‌ی چه‌ند جارێك له‌سه‌ر شكسته‌كان یه‌كتریان به خیانه‌تكار تۆمه‌تبار ئه‌كرد، نه‌یانتوانی بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان متمانه به‌یه‌كتر بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوچه دابڕێنراوه زیان لێكه‌وتوه‌كان دروست بكه‌ن.
ئێستا ئه‌و هێزانه‌ی كه ته‌نیا له لێقه‌ومان و شكست داوای یه‌كڕیزییان ده‌كرد، خۆشیان بڕوایان به یه‌كتر نه‌ماوه و ناتوانن ئه‌وه‌ی داوایان له هێزه‌كانی تر ده‌كرد خۆشیان بیكه‌ن، ئه‌و هه‌مو شكسته‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیان هێناوه، ئه‌و هه‌مو شكسته‌ی له روی سیاسی و ئابوری و ئیداره‌دان و حوكمڕانی خوڵقاندویانه، وایكردوه نه‌ك خه‌ڵك بڕوایان پێناكات و متمانه‌ی پێیان نه‌ماوه، خۆشیان بڕوا به‌خۆیان نه‌ماوه و هێزه‌كانی تریش بروایان پێناكه‌ن ببن به هاوپه‌یمانیان.