یادی هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان كرایه‌وه‌

(سبەی):

له‌ مه‌راسیمێكی‌ میوزیك ئامێزدا یادی‌ كۆچی‌ دوایی‌ هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان كرایه‌وه‌، تێیدا توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ توانا و ئه‌زمون و  ژیانی‌ هونه‌رمه‌ند خرایه‌ڕو.

بارزان كه‌ریم كابان كوڕی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ كۆچكردو رایگه‌یاند: حكومه‌تی‌ هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست بایه‌خ به‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ بدات كه‌ بونه‌ته‌ ژێرخانێكی‌ گرنگی‌ هونه‌ری‌ بۆ گه‌لی‌ كورد.

هاوکات، بابەکر دڕەیی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی رۆشنبیری‌ و هونەری سلێمانی رایگەیاند: به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ و نه‌بونی‌ بودجه‌وه‌ ناتوانن وه‌ك پێویست گرنگی‌ به‌ بۆنه‌ هونه‌رییه‌كان بده‌ن و ساڵانه‌ به‌ بودجه‌یه‌كی‌ كه‌مه‌وه‌ چه‌ندین یاد و بۆنه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ هونه‌رمه‌ندان ئه‌نجامده‌ده‌ن كه‌ پێویستی‌ به‌ بودجه‌یه‌كی‌ زۆر هه‌یه.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە