(سبەی):
حکومەت بەبونی پارەی کردوەتە پاساو بۆ پێنەدانی موچەی پێشمەرگە و به‌هۆی ئه‌وه‌ی (25) ملیار دینار كورتهێنان له موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروستبوه، پێشنیازكراوه هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك بڕی (300) هه‌زار دینار له بری موچه‌ی مانگی رابردوی پێبدرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی (سبەی) له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، له‌دوای زیاتر له‌سێ مانگ دواکەوتن، زیاتر له (80%)ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تائێستا موچه‌ی مانگی (9)ی ساڵی رابردویان وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌و پاره‌یه‌شی كه حكومه‌ت بۆ موچه‌ی مانگی رابردو دابینی كردوه بڕی (25) ملیار دینار كورتهێنانی هه‌یه.
بەپێی سەرچاوەکە؛ پێشنیاز كراوه هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه سه‌ر به هێزه‌كانی (70)ەیه هه‌ریه‌كه‌یان بڕی (300) هه‌زار دیناریان پێبدرێت تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌ت بڕی ئه‌و كورتهێنانه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات و دواتر بۆیان قه‌ره‌بو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م پێشنیازه نیگه‌رانی زۆری له‌لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروستكردوه.
پێشمەرگەیەکی سەر بە هێزەکانی (70)ی یەکێتی به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: هه‌ر پاره‌یه‌ك بچێته لای حكومه‌ت دواتر وه‌رناگیرێته‌وه، بۆیە هیچ ئومێدێکمان بەم حکومەتە نەماوە کە خزمەتی پێشمەرگە بکات و گوزرانمان باش بکات.