(سبەی):
لیۆنێل میسی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی گێرد موله‌ری ئه‌ڵمانی ئه‌ستێره‌ی بایرن میونخی شكاند و بوه یه‌كه‌م یاریزان له مێژودا خاوه‌نی زۆرترین گۆڵ بێت له خوله نێوخۆییه‌كانی ئه‌وروپادا.
میسی به تۆمار كردنی گۆڵێك به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد توانی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له خولی یانه‌كانی ئیسپانیادا بۆ (366) گۆڵ به‌رز بكاته‌وه، به جیاوازی گۆڵێك پێش گێرد موله‌ری ئه‌ستێره‌ی پێشوی یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی كه‌وت.
به‌م ژماره‌یه میسی بوه یه‌كه‌م یاریزان له مێژوی پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا، كه له ئیسپانیا و ئینگلته‌را و ئیتاڵیا‌و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا پێكدێت، خاوه‌نی زۆرترین گۆڵ بێت له (401) یارییدا، گێرد موله‌ر به (365) گۆڵ بۆ بایرن له (427) یاریی له نێوان ساڵانی (1965) بۆ (1979) دوه‌مه و جیمی گریڤز به (357) گۆڵ بۆ یانه‌كانی چێڵسی و تۆتنهام و وێستهام له (516) یارییدا له ساڵی (1957) بۆ (1971) سێیه‌مه.