پارتی بایكۆتی هەڵبژاردن دەكات و داوا لە خەڵك دەکات بایكۆت بكەن

(سبەى)

پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات لەو پارێزگایە.

لە راگەیەنراوێكدا، ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك- گەرمیانی پارتی رەوشی ئێستای كەركوك بە “داگیركاری” ناوبردوە و رایگەیاندوە؛ بەوهۆیەوە  پارتی لە كەركوك بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگا و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات.

ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك-گەرمیانی پارتی داوا لە خەڵكیش دەكات بایكۆتی هەڵبژاردن بكەن لەو پارێزگایە.

١ لێدوان

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە