ئەردۆغان دژایەتى خۆى بۆ هێزەکەى رۆژئاوا دەربڕى

(سبەى):

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری دژى پێكهێنانی هێزێكی (30) هەزار كەسی لە رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا هاتەدەنگ و رەخنە لە پەیمانی ناتۆ دەگرێت.

ئەردۆغان لە مەراسیمێكدا لە ئەنكەرەی پایتەخت رەخنەی لە پەیمانی ناتۆ گرت و وتی: “ئەو رێكخراوە هێزێكی تیرۆریستی لە نزیك سنورەكانی توركیا پێكدەهێنێت”.

وتیشی: “پێویستە حكومەتی توركیا ئەو هێزە پێش لە دایكبونی زیندەبەچاڵ بكات”، جەختیشیكردەوە كە تۆپبارانكردنی رۆژئاوای كوردستان بە تۆپی قورس لەلایەن سوپای توركیاوە بەردەوام دەبێت.

١ لێدوان

  1. swltan ardoghan hezhy rozhawa bu xawnakany bun ba swltan buntany labar brd harchanda barzanya dzakash sharik u palpshtan bun ja dzhayaty akay nakay ba gunly mnala sawakany kobany ka bun ba xanjar lanaw kargt estash bryndart akan.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە