ئامەد؛ لە رۆژێكدا (15) هەزار تۆن جگەر لە شیش دەدرێت

(سبەى):

لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان، رۆژانە نزیكەی  (١٥) تۆن جگەر  لە شیش دەدرێت و پێشكەش بە میوانانی دەرەوە و ناوخۆ دەكرێت.

باكوری كوردستان خاوەن مێژو و كلتورێكی هەزاران ساڵەیە، بە خواردن و شیشی جگەر و كەباب بەناوبانگە و جگەری ئامەد سەرنجی گەشتیارانی راكێشاوە.

جگە لە هاوڵاتیانی ئامەدی باكوری كوردستان، كە ژەمی بە چێژیان شیشی جگەرە، هاوكات، جگەری ئامەد سەرنجی گەشتیارانیشی راكێشاوە و هەرچەندە ئێستا نرخی  جگەر بەهۆی زۆری خواستەوە گران بوە بەڵام هاوڵاتیان و گەشتیاران ناتوانن دەستبەرداری خواردنی بن.

کچێکى شارەکە دەڵێت؛ گەنجی شارەكانی دیکە حەزیان بە خواردنی هەمبەرگرە، بەڵام ئێمە وەك گەنجەكانی ئامەد حەزمان لە جگەرە و سەربارى گرانبونى نرخەکەى ناتوانین دەستبەردارى ببین.

جگەری برژاوی ئامەد بەزۆریى لە ژەمەكانی نیوەڕۆ و ئێوارەدا دەخورێت، بەڵام تا درەنگانی شەویش پێشكەش بە میوانان دەكرێت.

بەر لە (40) ساڵ هێندەی ئێستا خواست لەسەر جگەر نەبو بە هۆی نەبونی خواستەوە ئەو كات جگەر لە كوشتارگەكان فڕێدەدران، بەڵام ئێستا خواستی زۆر لەسەرە و ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخەكە كردوە و چەندین گەشتیاری ناوخۆ و دەرەوەش سەردانی ئامەد دەكەن و ئێستا جگەر وای لێهاتوە بوەتە تامێكی تایبەتی شاری ئامەد جگە لەوەش پێشتر جگەر خواردنی هەژارەكان بو، بەڵام ئێستا دەوڵەمەندەكان جگەر دەخۆن و هەژارەكان كەباب دەخۆن.

رۆژانە نزیكەی  (١٥) تۆن جگەر  لە ئامەد لە شیش دەدرێت و دەخورێت، زیاتر لە (١٠) هەزار كەسیش بەهۆی ئامادەكردنی جگەرەوە كاریان دەستكەوتوە.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە