له‌ ماوه‌ی‌ (80) رۆژدا حكومه‌تی‌ هه‌رێم یه‌ك موچه‌ی‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران داوه‌

(سبه‌ی‌):

له‌ ماوه‌ی‌ (80) رۆژی‌ رابردودا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان یه‌ك موچه‌ی‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران داوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی‌ به‌دواداچونی‌ تۆڕی‌ میدیای‌ گۆڕان، حكومه‌ت توانیویه‌تی‌ به‌زیاده‌وه‌ دو موچه‌ بدات.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ تۆڕی‌ میدیای‌ گۆڕان، له‌ماوه‌ی‌ (80) رۆژی‌ رابردودا حكومه‌تی‌ هه‌رێم نزیكه‌ی‌ (25) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌ كردوه‌ و به‌های‌ ئه‌و نه‌وته‌ش زیاتر ملیارێك و (200) ملیۆن دۆلاره‌ كه‌ به‌ دراوی‌ عێراقی‌ ده‌كاته‌ ترلیۆنێك و (440) ملیار دینار.

بۆ دابینكردنی‌ خه‌رجی‌ و موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ زۆره‌ملێ، مانگانه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ (650) ملیار دیناره‌، واته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ (80) رۆژی‌ رابردودا له‌ كۆی‌ ترلیۆنێك و (440) ملیار دینار داهاتی‌ نه‌وت، ته‌نیا (650) ملیار دیناری‌ به‌ موچه‌ داوه‌ و ئێستا بڕی‌ (800) ملیار دیناری‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌ و ده‌توانێت موچه‌یه‌كی‌ تر به‌ زیاده‌وه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران بدات.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە