زاخۆ؛ لە (15) رۆژدا پێنج كەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

روداوەکەى دوێنێ ئێوارەى زاخۆ

(سبەى):

تەنها لەماوەى (15) رۆژی رابردودا پێنج كەس بەهۆی روداوی هاتوچۆوە لە سنوری قەزایى زاخۆ گیانیان لەدەستداوە.

ئێوارەى دوێنێ لەسەر رێگای پیشخابور، لە سنوری قەزای زاخۆ، ئوتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری ئەڤیۆ لەگەڵ ئوتۆمبێلێكی بارهەڵگردا بەیەكیاندا وەک پەیامنێری (تۆڕى میدیاى گۆڕان) لە قەزاکە رایگەیاند؛ لەو روداوەدا دو كەس گیانیانلەدەستداوە و زیانی زۆری مادییش بەر ئوتۆمبێلەكان كەوتون.

لاى خۆیەوە پێشڕەو عەبدوڵا، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی زاخۆ، دەڵێت:”لە ماوەی (15) رۆژی رابردودا لە سنوری زاخۆ، پێنج كەس بەهۆی روداوی هاتوچۆوە مردون”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە