(سبەی):
تورکیا تانک و زرێپۆشی زیاتر لە سنوری رۆژئاوا جێگیر دەکات و بەردەوامە لە بۆردومانی کانتۆنی عەفرین.
سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته چه‌ندین گوندی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را و شێراوای كانتۆنی عه‌فرین بۆردومان دەکەن و تانک و زرێپۆشی زیاتر لە سنورەکان جێگیر دەکرێن.
ئاژانسی هاوارنیوز؛ بڵاوی كرده‌وه شه‌وی رابردو جارێكی دیکە تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته كه له قه‌ڵای سه‌معان جێگیربون، گونده‌كانی عیسا و شادری سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوای كانتۆنی عه‌فرین و گوندی ڤه‌لات قادی، مه‌ره‌ناز و قه‌تمای سه‌ر به‌ناوچه‌ی شه‌رای ئه‌و كانتۆنه‌یان بۆردومان كردوه و زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ش نه‌زانراوه.
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی تورکیا بڵاویان کردوە کە سوپا نزیکەی (10)تانک و زرێپۆشی دیکەی رەوانەی سنورەکانی رۆژئاوای کوردستان کردوە.