دوالیزمی سیاسی و ترس لە مانەوە بە تەنهایی

نەبەز جەلال

لێرەوە تێزی دابەشبون و شکستی هێزی تاک، دەچێتە دۆخی نەخوازراوەوە و دەگۆڕدرێت بۆ بڕیارێکی تاکلایەنە، دو چاویی و چاوەڕوانی دولایی سیاسی، ئاستی ململانێی کەسی و ویستی گروپی خۆپەرست بەرز دەکاتەوەو گەشەی پێدەکات، کردار و ترس لەجوڵەی تەنهایی دەبێتەوە چەقی وەرگێڕان و خود دەخاتە بەردەم دوڕیان بۆ خۆ دۆزینەوە و بڕیاردانی کەسی لەترسی گۆشەگیری و دەربازبون لەمەرگی سیاسی و مانەوەی تاک بە رەهایی جێگیر لەدۆخی وەستاو و ئاراستەکردنی خود بە پرۆسەی دەستکەوتە یان وەرگیراو لە رابوردو!.

جۆرێک لەهۆکاری شکست و بەردەوامی خولانەوەی سیاسی لە دۆخی مانەوەو نەگۆڕیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ململانێ و بەرکەوتنە ناوەکییەی “سەرە” بزوێنەکانی سەرەوەی سیاسەت لەگەڵ پێکهاتەو جۆری پێشکەوتنی پەیکەرەی سیاسی پارت و جوڵانەوە سیاسیەکانی ناوچەکە خستبویانە گەڕ بۆ زۆر بونی شێوە سیمای سیاسی قێزەون و موتوربەکراو لە دەرەوەی جەستە و ژینگە خاوێنەکەی پارت و بزوتنەوە سیاسیەکانی کۆمەڵگا بۆ ململانێ و رکابەری سیاسی نابەرابەری داتاشراو!

ئەوانەی لە ناو کەشتییە سیاسییەکەدا کرابون بە ژمارەی زەق و کۆدی سەمەرە و ناچیزیان بەناڕەوا خستبونە پاڵ، پێچراوەی رموزەتی خەبات و بەخەون کرابونە جێ ئومێدی خەڵک ، خۆشیان پێ هیچ  و ناوەرۆک پوچ بون لە پێگەی کارەکانیاندا بۆ بڕیار. هەمیشەش پاڵنەرێکیان لەپشت بوە بۆ جوڵەی خۆ نەکرد.

شکاندنی ئەم ژمارە پیتێنراو و توخم ونانەش، دەبنە ئاستەمێکی قورس و بەڵایەکی نوێی بەردەم سیستەمە سیاسییە موتوربەکراوەکەی سەر لەنوێ بۆ دەستکاریکردنەوەی پرۆسە سیاسییەکەی ناوی دەنێین بەرهەمی دواقۆناغ ئۆپۆزسیۆن و دروستکردنی پێکهاتەیەکی نوێ لەدەرەوەی پەیڕەوی رەوایەتی شۆڕشگێڕی بۆ ئایندە و ئومێدی گەلێک کە هەمیشە خۆی لە بازنە خولاوەکەدا بۆ دەرباز نابێت بۆ سەرکەوتن.!

بونی ئەم جۆرە سەر و ژمارانەی ئێستاش لەمەیدانەکەدا بێ سەر و دەستی مۆتەکەی رەقیب ماونەتەوەو بونەتە سەرێکی ون و ترسی نغرۆبون و تەنهاییان لێ نیشتوە، بەردەوام لە هەوڵی چڕو پڕی خۆیاندان بۆ دۆزینەوە و مسۆگەرکردنی متمانەو پەنای سەری گەورەتر و خاوەندارێتی بۆ مانەوە و بەردەوامی لە گۆڕەپانەکەدا بۆ گەیشتن بەخەونی زیاتر کە پێیان بەخشراوە.!

هەڕەشەی بەردەوامی ئەم کوشتنی خەون و پرۆسە سیاسییە گشتییەی خەڵکی کوردستان خەریکە لە خوی سیاسی تێدەپەڕێت و دەبێتە ئامانجێکی بەرجەستەی دیاریکراو بە خواستی سەرو گەمەی گەورەی پشت سەرەگەورەکانی ئەم پارت و لایەنی سیاسیانەی بەردەوام لە گێژاو و چنگە کڕێی خۆ نوێکردنەوەدان لە قۆزاخە داخراوەکەی حیزبدا و چەکەرە بە موتوربە هێنراوەکانی دەرەوەی خۆیان دەکەن بۆ پیشاندانی بەرهەرمێکی کاتی و کورتی بێ ئەنجامی نەگۆڕ لە خول و خواستێکی نوێدا!.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە