(سبه‌ی):
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مه‌رجی كارتی ده‌نگدان بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ش له نوسراوه‌كه‌ی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌كاتێكدا داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرن بۆ پاراستنی دروستیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه نیه، ده‌شڵێت سه‌رۆك وه‌زیران داوایكردوه لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری ده‌ركردنی نوسراوه‌كه‌ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت كه پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادییه.
به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له نوسراوێكدا داوای له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكان كردبو موچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك خه‌رج نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كارتی ده‌نگدانی پێ نه‌بێت.